فەرمانبەرانی گرێبەست لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ماوەی 3 هەفتەیە مانگرتنیان لە کارەکانیان ڕاگەیاندوە و مامەڵەی هاوڵاتیان ڕاناپەڕێنێن، و دەڵێن "بەپێی ڕێنوماییەکان دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر دەست بەکاربوونماندا دەبوو بکراینایە بە هەمیشەیی،" دەشڵێن لە90% ی کارمەندەکان سێ ساڵیان تەواو کردوە.
بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە بە فەرمانێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەڕێوبەرایەتیەکی گشتی و نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە و بەرپرسانی گەشت و گوزاری
لەم ساڵەدا کەمترین هاوڵاتی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان سەردانی نوسینگەی هەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان و تەنها 11 هاوڵاتیش سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی هەڵەبجەیان کردوە، کە فەرمانگەکە لەڕووی کارگێڕیەوە زۆربەی کارەکانی وابەستەی هاوڵاتیانە.
ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە جارێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و بە ڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەش دەڵێت پێشبینی شەپۆلێکی دیکەی توندی ڤایرۆسەکە دەکەین و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن ڤاکسین وەربگرن وڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.
ڕێکخراوی دەستپێشخەری پشتیوانی هاوکاری نەرویجیبە بڕی 210 هەزار دۆلار دەرمان و پێداویستی پزیشکی گەیاندە نەخۆشخانەکانی هەڵەبجە و ئاماژەشیان بەوەکرد، ڕێکخراوەکەیان دەیەوێت لە دەرەوەی سەنتەری پارێزگا گەورەکان کارەکانی
دوو کچی هەورامان لە ڕێگەی بیرۆکەیەکی خۆیانەوە کار بۆ زیندوو کردنەوەی کەلتوری شەوچەرەی هەورامان دەکەن.
هەردوو زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی و زانکۆی ناکازاکی، سەنتەێکی توێژینەوەی هەڵەبجە بۆ توێژینەوەی پاشماوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەنەوە و بڕیارە پێکەوە کارلەسەر بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی کیمیابارانی هەڵەبجە بکەن .
بەناونیشانی کاریگەریەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ئایندەی هەرێمی کوردستان و عێراق وۆرک شوپێکی زانستی لە لایەن بەشی یاسای زانکۆی هەڵەبجەوە ڕێکخراو تێیدا گرنگی هەڵبژاردن و یاسای نوێی هەڵبژاردن و کاریگەریە هەرێمایەتیەکانی دوای هەڵبژاردن لە عێراق خرانە ڕوو.
هاووڵاتیانی هەڵەبجە بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەسەر بەشداریکردن و بە شدارینەکردن لەهەڵبژاردنەکاندا، بەشێک لە هاووڵاتیان دەڵێن پێویستە کانیدەکان 50% بە ڵێنەکانیان بەلایەنی کەمەوە جێبەجێ بکەن،
لەبەرامبەر ئەو ژمارە زۆرە هاووڵاتیان کە ڕوویان لە بنکەی تەندروستی شەهید عەلی شیعە دەکرد لە ناحیەی خورماڵ کە ناحیەکی گەشتیاریە،
شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە کە پێکهاتبوون لە مەراڵ داناش و محمود تورغاڵ ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد و بەڵگە و دۆکیومێنتەکانی کیمیبارانکردنی هەڵەبجەیان بینی
بەئامانجی ناساندن و پیشاندانی ئەو کەرەستە جەنگیانەی کە لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و پروسەکانی ئەنفال لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بەکارهێنراون، بە پشتیوانی ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ لە ڕێگەی مۆزەخانەیەکی جەنگیەوە لەناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەخرێنە ڕوو.
دوای ئەوەی شاندێکی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستانکە پێکهاتبوون لە پارێزگارەکانی هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر و دهۆک دوێنێ سەردانی بەغدایان کردو لەگەڵ هەریەک لەسەرۆکی کۆماری عێراق و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و بەشدارییان لە کۆبوونەوەی نائاسایی پارێزگاکانی عێراق کرد.
بڕیارە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لە 14-9-2021 بە گرتنە بەری ڕێکارە خۆپارێزیەکان دەست پێبکاتەوە و لە بەرامبەر مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆناشدا دایک و باوکی خوێندکاران دووبژاردەیان لەبەردەستدا دەبێت
ژمارەیەک لە ڕێکخراوە هەورامیەکان بۆردێکیان بە ناوی ڕۆچنە بۆ تۆمارکردنی هەورامانی تەخت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پێکهێنا تا لەلایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە وەک ناوچەکی شوێنەواری جیهانی بناسێنرێت،
هۆشداری لە دروست بوونی کارەساتی ژینگەی و زیانی گەورە لە باخەوان و خەڵکی ناوچەی هەورامان لە ووشک بوونی کانی و کارێزەکان بە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەدرێت
بە وتەی قائیمقامی قەزای پێنجوێن سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتژمێر 6:30 فڕۆکە جەنگیـیەکانی تورکیا بۆ نزیکەی 20 خولەک چەند گوندێکی سنووری قەزاکەیان بۆردوومان کردووە
سەبارەت بە چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕووداوەکە؛ موقدەم بەرزان عوسمان دەڵێت " دوای دیارنەمانی منداڵەکە کاتێک باوکی دەچێتە مزگەوتەکە و دەبینێت لەوێدەبیت بە وەشاندنی شیشێکی ئاسن بۆمناڵەکە بە مەبەستی ترساندن بەر سەری منداڵەکە دەکەوێت و دواتریش دەیخاتە ناو بیری مزگەوتەوە و لەوێ بەتەواوەتی گیان لەدەستدەد"ا.
ژمارەیە لە رێکخراوە ژینگەیەکانی هەڵەبجە-سلێمانی هەڵمەتێکی هۆشیاری پاراستنی ئاوی ماڵانیان دەستپێکرد و لە ڕێگەی نامەیەکی هۆشیاریەوە کە دەبرێتە ماڵەکانداوا لە خاوەن ماڵەکان دەکەن بە پێزانینەوە لە ئاو بڕوانن و ڕۆژانە هەوڵ بدەن بە گرتنەوەی چەند خوڵەکێک بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.
لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوودا 13 هاووڵاتی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە، بە وتەی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئامارەکان بەردەوام ڕوویان لە هەڵکشانە، لە ڕێگەی هەڵمەتێکی نیشتیمانیشەوە کار بۆ زیاتر هاندانی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێت.
زیاتر نیشـان بده