Accessibility links

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەدەنە حکومەت، دەستبەرداری کارەکانیان دەبن


دەرچووانی دانەمەزراوی بوارە پزیشکیەکان، خۆبەخشانی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکانی پارێزگای هەڵەبجە گردبوونەوەیەکیان لە بەردەم نوسینگەی هەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان ڕێکخست و ژمارەیەک داواکاریان ئاڕاستەی پەرلەمان و حکومەت کرد، هۆشداریشیاندا لە ئەگەری بەدەمەوە نەهاتنی داواکاریەکانیان کە دامەزراندنە ئەوا دەست لە کاری خۆبەخشی هەڵدەگرن و هەر ڕووداوێکی نەخوازراویش ڕووبدات حکومەت بە بەرپرسیار ئەزانن.

محەمەد عومەر نوێنەری خوبەخشانی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند" ئێمە ماوەیەکی زۆرە خزمەت دەکەین لە پێناو ئەوەی لە داهاتوودا دابمەزرێین، داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بە پێی ساڵ و خزمەتیخۆبەخشی دابمەزرێن، ئەگەرنا وازلەکارەکانمان دەهێنین، داوا دەکەین ئێستا بکرێینە گرێبەست و کارکردنمان لە نەخۆشخانەکانی ئێواراندا بۆ فەراهەم بکرێـت نەک بە کارمەندی هەمیشەیی بەڕێوەببرێن".

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی پرسیارێکی دەنگی ئەمەریکادا سەبارەت بەوە کە ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستانبۆ دامەزراندن ئەنجام دەدرێت بۆچی پەرلەمانتاران کۆدەنگی بۆ بانگهێشتی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە پرۆسەی دامەزراندن ناکات بۆ دانیشتنی پەرلەمان ڕایگەیاند "حکومەت تا ئێستا ئەم بابەتەی بە هەند وەرنەگرتووە با ئەمانە بێنە سەر شەقام و فشار بخەنە سەر حکومەت ، کارگەری خۆی هەیە ئێمەش فشاربۆ ئەو بابەتە دەکەین".

لە ساڵی 2014 پرۆسەی دامەزراندن لە هەرێمی کوردستاندا وەستاوە، بەڵام خانەنشین بوونی کارمەندانی حکومەت لە ڕۆژ و بەرواری خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئەو بۆشاییەی لە شوێنی کارمەندانی خانەنشین دروست دەبێت وەک خۆبەخشەکان دەڵێن ئەوان پڕی دەکەنەوە، لە کاتێکدا هیچ چانسێکی دامەزراندن نیە و دۆخی دارایش بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو باشتر بووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:53 0:00


XS
SM
MD
LG