Accessibility links

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم: لە ئایندەیەکی نزیکدا هەزاران هەلی کار بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنین


بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە وەک بە ڕێوەبەرایەتیەکی نوێ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرایەوە و بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمیش دەڵێت بەکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە هەلێکی کاری زۆر بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت.

محمد شوکری سەرۆکی دەستەی گشتی وەبەرهێنانی هەرێم ڕایگەیاند " کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە هەلی کار بۆ هەزاران هاووڵاتی دابین دەکات و داواشمان کردوە زەوی تەرخان بکرێت بۆ ناوچەی پیشەسازی هەڵەبجە کە دەتوانین 20 بۆ 25 کارگە لە هەڵەبجە بکەینەوە و هەلی کار بۆ هەزاران هاووڵاتی دابین بکەین و کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکیەکان بهێنینە شارەکە تا پڕۆژە ئەنجام بدەن".

کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە لە بینایەکی کرێ و بچوکدا مایەی نیگەرانی ئیدارەی هەڵەبجەشە، کاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای رایگەیاند " زیاتر لە 40 بەڕێوەبەرایەتی لە هەڵەبجە لە کرێدان و و زۆربەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەش کە کراونەتەوە تەنها ناوەکە بووە و میلاکی بۆدابین نەکراوە".

زانیار حەمە نوری بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "مژدەیەکی خۆشە بۆ هەڵەبجە کە هەلی کار بۆ هەڵەبجە دەرەخسێنێت، کە مۆڵەتی وەبەرهێنان ئاسانکاری بۆ دەکرێت، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم میلاکات و بینایەکی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکە بکاتەوە".

بە پێی یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2006 وەبەرهێنان هەڵەبجەش دەکەوێتە زۆنی ناوچە کەم پەرەسەندوەکانەوە، کە دەبێت ئاسانکاری بۆ بازرگانەکان بکرێت تا پڕۆژەکانیان لەهەڵەبجە ئەنجام بدەن، لە ساڵی 2015شەوە بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکە دەرچووە، بەڵام وەک ئیدارەی هەڵەبجە دەڵێن لە ناوبینایەکی کرێدا و بە تەنها کارمەندێکەوە کە بەڕێوبەری گشتی وەبەرهێنانی هەڵەبجەیە بە وەکالەت کراوەتەوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:07 0:00


XS
SM
MD
LG