Accessibility links

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی چەند گروپ و تاقمێکی سەر بە داعش ڕادەگەیەنێت


شەوی چوارشەممە 8-12-2021 لە پارێزگای هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق وناحیەکانی سیروان خوڕماڵ ژمارەیەک هاووڵاتی لەلایەن هێزێکی ئاسایشی سلێمانی و هێزکانی ئاسایشی ئۆپەراسیۆنی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی و یاریدەدەریەتیەکانی ئاسایش لە پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکران.

بەپێی زانیاریەکان و دەنگی تەقەکان لە گەڕەکی گۆران سیتی و شۆڕش لە هەلەبجە، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان کەسێک لەو کەسانەی کە دەیانویست دەستگیری بکەن ڕوویداوە، ئاسایشی سلێمانیش لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت "ئەندام و تاقمی نەنوستووی تیروستانی داعش لە هەڵەبجە و سەیدسادق و سیروان و خورماڵ دەستگیر کراون ".

حسێن خەلیفە ئەندامی مەکتەبی سیاسی حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستانە کوڕێک و دوو برازای لە دەستگیرکراوەکانن لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " من یەکێکم لە پێشمەرگەکان هەر لەسەردەمی حیزبی بەعس تا ئێستا پێشمەرگەم، ئاسایشی سیروان پەیوەندیان پێوەکردم کە کوڕێکم دوو برازام بنێرم بۆیان بۆم ناردن، لەلایەن هێزێکی سلێمانیەوە دەستگیرکراون، کوڕەکەم لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە کە ڕیشی هەیە" .

سەبارەت بە هۆکاری دەستگیر کردنەکەیان حسێن خەلیفە ڕایگەیاند "پەیوەندیم لەگەڵ حیزبە سیاسیەکان و پەرلەمان کردووە و ئێستا سەرجەمیان براونەتە سلێمانی و ئەگەرچی هیچ وەلامێکمان دەست نەکەوتووە، ئێمە دژی هەموو بیرێکی توندڕەوین و ژمارەیەکی فراوان خەڵک دەستگیرکراوە لەو ڕێژەیەی کە بڵاو دەکرێتەوە ".

بەڕێوبەرایەتی گشتی ئەوقافی هەڵەبجە ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردەوەکە تێیدا وەڵامی ئەو دەنگۆیانەیان دایەوە کە لە پەیجەکان و بەشێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن بلاوکرابوویەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە لە مزگەوتەکاندا بووە، دەنگی ئەمەریکا بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی کرد بە ئارام شێخ جەمال بەڕەێوبەری گشتی ئەوقافی هەڵەبجە ڕایگەیاند تەنها ڕوونکردنەوەیەکیان هەیە هیچ لێدوانێکی دیکەیان نیە، لە بەشێک لە ڕوونکردنەوەکەیاندا هاتووە "هیچ کەسێک لە هیچ مزگەوتنێکی سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرنەکراوە و ئەو هەواڵانەش بێ بنەما و ناڕاستن.

بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕوونکردنەویەکدا لەسەر ڕووداوەکە دەڵێن "لە ئەنجامی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە ، پاش دەستخستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان کە مەرامیان بوو لە سنوری سلێمانی و هەلەبجە و و ئیدارەی گەرمیان کاری تیروستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی هەرێم تێکبدەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی و لەژێر چاودێری ڕینماییەکانی سەروکی دەزگای ئاسایش هەرێم، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بە هاوکاری بەڕەێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور دەستگیریان کردوون ".

لە بەشێکی دیکە لە ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە "لە هەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا ژمارەیەک لە ئەندام و تاقم و گروپی نەنوستووی تیرۆستانی داعش لە هەڵەبجە و سیروان و خوڕماڵ و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکراون و دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیروستیەکاندا بەکاریان بهێنن".

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە" لەداهاتوویەکی نزیکدا بە بەڵگە و دۆکیومێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شکستپێهێنانی تێکدانی ئارامی هەرێم لەلایەن تیرۆستانەوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:19 0:00


XS
SM
MD
LG