Accessibility links

هاووڵاتیانی هەڵەبجە دەخوازن پارێزگاکەیان بکرێتە پارێزگایەکی گەشتیاری


لە درێژەی کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکانی پارێزگای هەڵەبجە و لە چوارچێوەی تەواوکردنی هەنگاوە کارگێڕیەکانی بە پارێزگاکردنیدا، بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە بە فەرمانێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک بەڕێوبەرایەتیەکی گشتی و نوێ لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە و بەرپرسانی گەشت و گوزاری هەڵەبجەش دەڵێن لە ڕووی داهات و بودجەوە کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکە کاریگەری باشی بە ئاڕاستەی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە دەبێت و هاوولاتیانیش چاویان لەوەیە هەلی کار بەدوای خویدا بهێنێت.

غەریب ئەحمەد بەڕێوبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە واتەگەڕانەوەی سەرجەم دەسەڵاتە کارگێڕیەکانە بۆ بەڕێوبەرایەتیەکەمان کە پێشتر وابەستەی بەڕێوبەرایەتی گەشت گوزاری سلێمانی و دەستەی گەشت و گوزاری هەرێم بووین ".

بەڕێوبەری گەشت و گوزاری هەڵەبجە ووتیشی " هەڵەبجە لە ڕووی گەشتیاریەوە لەسەرجەم پارێزگاکان دەوڵەمەندترە و 36 ناوچەی گەشتیاری هەمەجۆری هەیە، بوونی ئەو ڕێژە زۆرەش داهاتێکی زۆری هەیە،ئێمە لە ڕابردودا هیچ بودجەیەکمان نەبووە ، بە کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە ، هەڵەبجەش بودجەی تایبەتی وەک سەرجەم بەڕێوبەرایەتیەکانی دیکە دەبێت".

فەرحان عیزەت هاوولاتیەکی هەڵەبجەیەلە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند " خۆشحاڵم بە کردنەوەی بەڕێوبەرایەتیەکە و هیوادارم هەم کەرتی گەشت و گوزار و هەمیش دامەزراندنی حکومی و هەلی کار لە کەرتی تایبەت بە دوای خویدا بهێنێت و لە ڕووی گەشت و گوزارەوە زیاتر ناوچەکە ئاوەدان بێتەوە".

بڕیارە لەگەڵ کردنەوەی بەڕێوبەرایەتی گشتی گەشت و گوزاری هەڵەبجە دوو بەڕێوبەرایەتی نوێ بکرێنەوەکە سەربە بەڕێوبەرایەتی گەشت و گوزاری هەڵەبجەبن و یەکێک لە بەڕێوبەرایەتیەکانیش لە هەورامان بێت کە ناوچەیەکی گەشتیاریە،زانکۆی هەڵەبجەش لە ئێستادا کار بۆکردنەوەی بە شی گەشت و گوزار لە ناحیەی خوڕماڵ دەکان کە ژمارەیەک ناوچەی گەشتیاری تێدایە و دیارترینیان هاوینەهەواری ئەحمەد ئاوا و ئاوی گۆگردی خۆڕماڵەوهاوکات بە پێی زانیاریەکانی دەنگی ئەمەریکادوای دامەزراندنی 15 کارمەندیش لە حکومەت بۆ بەڕێوبەرایەتیە گشتیەکە کراوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:03:33 0:00


XS
SM
MD
LG