Accessibility links

بەهۆی کاریگەریەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق 24 هەزار کەس گیانیان لە دەستداوە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، 12 ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنایان وەرگرتووە و 24 هەزار هاوڵاتیش بە کاریگەریەکانی ڤایرۆسەکە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە، ڤاکسینەکەش سەلامەترین ڕێگا بووە بۆ بەرگریکردن لە ڤایرۆسەکە و هیچ هاوڵاتیەکیش بەهۆی کاریگەری نەرێنی ڤاکسینەوە گیانی لە دەست نەداوە.

دکتۆر ئەحمەد لویتن سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق لە میانەی بە سەرکردنەوەی تیمە گەڕۆک و جێگیرەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە کە سەرقاڵی پێدانی ڤاکسین بوون بە نوێژ خوێنانی مزگەوتێک لە هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" 12 ملیۆن کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەو ڕێژەیەش 5 ملیۆنیان هەردوو ژەمەکەیان وەرگرتووە و نزیکەی 7 ملیۆن کەسیش یەک ژەمی ڤاکسینەکایان وەرگرتووە،

هەروەها دکتۆر ئەحمەد لوتین دەشڵێت، 24 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە. تا ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان خەڵک ڤاکسین وەردەگرن، هیچ کەسێکیش بەهۆی ڤاکسینەکەوە گیانی لەدەست نەداوە.

ئەکرەم محەمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند"تا ئێستا 26 هەزار کەس لە پارێزگای هەڵەبجە ڤاکسینیان وەرگرتووە، لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە بە ڕۆژانی هەینیشەوە، تیمە گەڕۆک و جێگیرەکانمان ڤاکسین بە هاووڵاتیان دەدەن".

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا 6 هەزار و 990 کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناگیانیان لەدەستداوە، 3 هەزار و 989 کەس لەژێرچارەسەری پزیشکیدان، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 9 هاوڵاتی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:35 0:00


XS
SM
MD
LG