Accessibility links

ڕێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە لە هەڵکشاندایە


ئامارەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە، تەنها لەم مانگەدا 20 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕێگەی تیمەکانیەوە لە هەموو ڕۆژەکانی هەفتە بەیانیان و ئێواران ڤاکسین دەدەن بە هاووڵاتیان، لە نوێترین پلانیاندا مزگەوتەکان لە ڕۆژانی هەینیدا بەسەر دەکەنەوە ڤاکسین دەدەن بە هاووڵاتیان.

دکتۆر شوان عومەر بەڕێوبەری نەخۆشخانەی وەفا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "لەم مانگەدا نزیکەی 20 هاووڵاتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو کەسانەش کە لە نەخۆشخانەکاندان سەرجەمیان دۆخی تەندروستیان ناجێگرە".

ئەکرەم محەمەد ئاغا بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "تیمەکانمان بە شێوەی گەڕۆک و جێگیر بە ئامانجی ئەوەی کە زۆرترین هاووڵاتی ڤاکسین وەربگرن سەردانی قوتابخانە ، دامەزراوەکان و مزگەوتەکان دەکەن بۆ ئەوەی ئەو کاریگەریانەی ڤایرۆسەکە هەیەتی سنورداربکرێن".

مامۆستایانی ئاینی لە وتاری هەینی و لە وتارەکانی ڕۆژانەیاندا ئاماژەیان بەوە کرد خۆپاراستن ئەرکێکی ئاینیەوە و داوایان لە هاووڵاتیان کرد بەدەم تیمەکانەوە بچن.

عەبدول باست جەلال وتاربێژی مزگەوتی پاشا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند "داوا لە خەڵکی هەڵەبجە دەکەین هەموویان ڤاکسین وەربگرن".

لە ئێستادا و لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕێگەی شەش بنکەی جێگیر و تیمێکی گەڕۆکەوە ڤاکسین لە جۆری فایزەر بە هاوڵاتیان دەدرێت، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 238 هاووڵاتی لە هەڵەبجە گیانیان لەدەستداوە و 127 هاوڵاتیش لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:54 0:00


XS
SM
MD
LG