Accessibility links

ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایروسی کۆرۆنا لە هەڵەبجە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن


ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە جارێکی دیکە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و بە ڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجەش دەڵێت پێشبینی شەپۆلێکی دیکەی توندی ڤایرۆسەکە دەکەین و داوا لە هاووڵاتیان دەکەن ڤاکسین وەربگرن وڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن.

د. شاناز نەقشبەندی ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند " ئامارەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە گەشتووەتە لوتکە ڕۆژانە ئامارەکان ڕوویان لەبەرز بوونەوەیە و ڕێژەی داغڵ بوون زۆر زیادی کردووە لە ئێستادا نەخۆشخانەی وەفا لە لێواری پڕبووندایە لە نەخۆش".

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژەشی بەوەکرد" تا ئێستا نزیکەی 20 هەزار هاووڵاتی لە کۆی زیاتر لە 120 هەزار دانیشتووی پارێزگاکە ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوەش ڕێژەیەکی کەمە، لە ئێستادا لەڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانیانەوە دەیانەوێت لە ماموستایانەوە دەست پێبکەن و لە قوتابخانەکانی خۆیانەوە ڤاکسینیان پێبدەن" .

د. ئازاد مستەفا بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" لە ئێستادا پێویستیان بە کارگەیەکی ئۆکسجینە بۆ نەخۆشخانەی وەفا وڕۆژانە لە نەبوونی کارگەی ئۆکسجین زۆرجار پەنا دەبەنە بەر پارێزگای سلێمانی بەتایبەت بۆ پڕکردنەوەی بوتڵەکانی ئۆکسجین".

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا لە پارێزگای هەڵەبجە 23 هەزار و 991 پشکنین ئەنجام دراون لەو ڕێژەیەش 7 هەزار و 27 هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسەکە بوون و لە ئێستادا 361 هاووڵاتی لە ژێر چارەسەردان و 213 هاووڵاتیش گیانیان لە دەستداوە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:18 0:00


XS
SM
MD
LG