Accessibility links

ڕێکخراوەکانی ژنان لە هەڵەبجە: توندوتیژی بەردەوامە و دیاردەی فرەژنی زیادی کردووە


ر‌ێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان و نوسینگەکانی مافی مرۆڤ لە دەستپێکی چالاکییەکانی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ئامارەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان ئاشکرا دەکەن. بەپێی ئەو ئامارانە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە چاو پارێزگاکانی دیکە لە پارێزگای هەڵەبجە کەمە بەڵام وەک خویان دەڵێن دیاردەی فرەژنی زیادی کردووە.

گولستان ئەحمەد لێپسراوی نوسنگەی هەڵەبجەی مافی مرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "تاوەکو مانگی 11ی ئەم ساڵ 38 حاڵەتی توندوتیژی دژ بە ژنان تۆمارکراون، هاوکات ئەمساڵ 30 ساڵە ئەم یادە بەرز رادەگیرێت. ئێمە لیرە وەستاوین بۆ پشتیوانی ژنان و دەبێت ڕێگە نەدەین ئەو ژنانەی کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە بەردەوامبێت و داوا دەکەین بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنان لە پارێزگای هەڵەبجە کارا بکرێت ".

هێرۆ وەکیل لێپسراوی بەشی ژنان لە ڕێکخراوی نوێ بۆ ژینگە و مافەکانی ژنان لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند" 578 ژنیان بینیوە لەماوەی ئەم ساڵدا 293 کەسیان ڕووبەڕووی خەتەنەکردن بوونەتەوە. یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان وەک پێویست کاری پێناکرێت. 2 حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە هەڵەبجە تۆمارکراون لە حاڵەتێکی دەروونی زۆر خراپدان شێڵتەرێک نییە تا سکالا تۆمار بکەن و تێیدا بیانپارێزن".

لە ساڵی 2018 – 2019 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە ژنان و ئافرەتانی لە پارێزگای هەڵەبجە دەرکردوە، بەڵام بەهۆی بێکارمەندی و بینا و پێداویستیەکانەوە نەکراوەتەوە، بورهان ئەحمەد بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی توندتیژی دژ بە بە ئافرەتان و خێزان لە پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند "لە ئێستادا میلاکاتی پێویستمان بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە تەنسیب کردووە تا بیکەینەوە ".

لە پارێزگای هەڵەبجە لە ساڵی ڕابردوودا 42 دوسیەی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراون، لەم ساڵدا تا مانگی 11 لە هەڵەبجە 38 حاڵەتی توندوتیژی تۆمارکراون،بەڵام ڕێکخراوەکان دەڵێن توندوتیژی خێزانی بەردەوامە ، دۆخی کۆمەڵایەتی پارێزگاکە وایکردوە ، زۆرجار توندوتیژیەکان ناهێڵرێت بگەن بە خێزان و ڕێکخراوەکان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:32 0:00


XS
SM
MD
LG