Accessibility links

تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە داوادەکەن حکومەتی ئەمەریکا کەیسی کیمیابارانی هەڵەبجە بە جینۆساید بناسێنێت


ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی جیهان ئەمەریکی لە ئەریزۆنا لەگەڵ توێژی تاقانەکانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆبوویەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کەیسی تاقانەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و گەیاندنی داواکاریەکانیان بە بەڕێوەبەرایەتی حکومەتی ئەمەریکا، تاقانەکان داواکاربوون لە حکومەتی ئەمەریکا پشتیوانیان بێت لە بەجینۆساید ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە .

ئاراس عابید سەرۆکی ڕێکخراوی تاقانەکانی کیمیبارانی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکایڕایگەیاند "تاقانەکان ئەو توێژەن کە لە تاوانی کیمیبارانی هەڵەبجە بە بێ کەس و کار ماونەتەوە، دەمانەوێت لە ڕێگەی ئەم ڕێکخراوەوە گەلی ئەمەریکی ئاگاداربکەینەوە کە چی بەسەر ئێمە هاتووە و مافەکانی مروڤی ئەمەریکی بزانن ئێش و ئازارەکانمان چیە".

سەید سەلاح باخچەیی ئەندامی ڕێکخراوی مافەکانی مروڤی ئەمەریکی لە ئەریزۆنا لە لێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕایگەیاند "وەکو ڕێکخراوی مافەکانی مروڤی ئەمەریکی ئەمە سێهەمین جارە بۆ جوڵاندنی کەیسی هەڵەبجە دێینە هەڵەبجە، بەداخەوە کار بۆ بچووکردنەوەی کراوە، لە ڕێگەی پارێزەرەکانمانەوە لە حکومەتی عێراق و واشنتنیش دەیجوڵێنین و دەشیبەینە نەتەوەیەگرتووەکان، پشتگیر و پشتیوانی لەم کەیسە دەکەین ".

لە ماوەی ڕابردوودا پڕۆژە یاسایەک لەسەر ماف و ئیمتیازاتی تاقانەکانی جینۆسایدبۆ پەرلەمانی کوردستان ئامادە کراوە بەڵام هێشتا پەسەند نەکراوە، تاقانەکان لەگەڵ ئەوەی تەنها خۆیان لە کیمیابارانی هەڵەبجە ڕزگاریان بووە، خۆیان ئێستا درێژە بە ژیان دەدەن و پێداویستیەکانی ژیانی ڕۆژانەیان دابین دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:02 0:00


XS
SM
MD
LG