میدیای ئێرانی ده‌ڵێت، نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌ردانێک ده‌گاته تاران، هاوکاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی هه‌رێمی ده‌یدات، تا له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه
وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران ده‌ڵێت ئه‌و دوو ئه‌مه‌ریکایی له ئێران ده‌ستگیر کراوه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به نایاسایی سنوری ئێرانیان بهزاندبو ده‌بێت به تاوانی سیخوری دادگایی بکرێن
فه‌له‌ستینیه‌کان ئیسرائیلیان تاوانبار کردووه به مه‌به‌ست هه‌وڵ ده‌دات پرۆسه‌ی ئاشتی له ڕێگا بباته‌ده‌ر
پاکسـتان ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه ئاسانکاری بۆ وتووێژه‌کانی ئاشـتی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغانی و تاڵیبان بکات، ئه‌ویش له پـێناو هێنانه دی ئاشـتی بۆ ناوچه‌که
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هانی حکومه‌تی پاکستانی ده‌دات بڕی باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندانی وڵات زیاد بکه‌ن
سه‌رۆکی نوێی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ئه‌فغانستان ده‌ڵێت، چه‌کدارانی تاڵیبان ئاماده‌ن دانوستاندن بکه‌ن بۆ کۆتاییهێنان به جه‌نگی نۆ ساڵه‌ی وڵات
ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به سه‌ردانێـک گه‌یشـته لوبنان و له لایه‌ن سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنانی نه‌بیهـ به‌ری و کاربه‌ده‌سـتانی دیکه‌وه پـێشـوازی کرا
به‌رپرسانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌ڵین له ئاکامی چه‌ند هێرشێک 5 سه‌ربازیان له ئه‌فغانستان کوژراون
په‌خشی ته‌له‌فیزیۆن له هه‌رێمی باشوری لوبنانه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆری ئاڵای شه‌کاوه‌ی ئێران و پـۆسـتهری به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی له‌سه‌ر دیواری باڵه‌خانه‌کانی ئه‌و شوێنه نیشـان دا
چین ده‌ڵیت بڕیاری به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی به جودابیری به‌ندکراوی چینی هاوشێوه‌ی هاندانی تاوانکردنه له وڵات‌دا
شه‌وی چوارشه‌ممه به کاتی شیلی دوایـین که‌سی ئه‌و 33 کرێکاره‌ی بۆ زیاتر له دوو مانگه له ناو کانێـکدا گیریان خواردبوو به سه‌لامه‌تی ده‌رهێنرایه‌وه
کۆریای باشور میواندارێتی مانۆرێـکی له‌شـکری فره وڵاتان ده‌کات به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی گواستنه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی
له نامه‌یه‌کدا بۆ په‌رله‌مانی چین سکرتێری پـێشـوو ما‌و زێدۆنگ و 22 ڕیش سـپـیـیانی پارتی کۆمۆنیستی چین داوای کۆتایی هێنانی سانسۆرکردن ده‌هێنن و ڕێزگرتن له ئازادی قسه‌کردن.
شه‌ش ئه‌ندامانی تری ناتۆ له ئه‌فغانسـتان گیانیان له ده‌سـتداوه که پـێده‌چێت خوێناوی‌ترین ساڵبێت بۆ هێزه‌کانی هاوپه‌یمان له‌وه‌تای شه‌ڕ له 9 سـاڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌سـتیپـێـکردووه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی سه‌ردانی سوریای دراوسێی عێراقی کردووه له هه‌وڵێـکدا بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان
سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا له‌لایه‌ن هه‌زاره‌ها لوبنانی که ریزیان گرتبو له‌سه‌ر ڕێی کاروانه‌که‌ی له به‌یروت و شیرینی و ده‌سته گوڵیان به‌سه‌ردا هه‌ڵدا.
کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له شیلی یه‌ک له دوای یه‌کی ئه‌و 33 کرێـکاره ده‌رده‌هێننه‌وه که له مانگی هه‌شته‌وه له قوڵایی زیاتر له نیو کیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویدا گیریان خواردووه
شهمهنهدهفهرێـک له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا داویه‌تی له پاسێـک و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 43 که‌س کوژران و 7 که‌سی دیکه به سه‌ختی برینداربوون
چاوهڕواندهکرێت سه‌رۆکی شیلی سیباستیان پـنێرا و سه‌رۆکی بۆلیڤی ئیڤۆ مۆرالس پـێـکه‌وه ئاماده بن له ده‌می ده‌رهێنانی ئه‌و 33 کرێـکاره‌ی وا بۆ زیاتر له 2 مانگه له ناو کانێـکدا گیریان خواردووه
فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هیچ داواکارییه‌کی له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده له باکوری ئافریکاوه پێ نه‌گه‌یشتووه له به‌رامبه‌ر ئازاد کردنی ئه‌و 7 بارمته‌یه‌ی که 5 که‌س له‌وانه هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسین.
زیاتر نیشـان بده