فه‌له‌ستینیه‌کان ئیسرائیلیان تاوانبار کردووه که به‌مه‌به‌ست هه‌وڵ ده‌دات پرۆسه‌ی ئاشتی له ڕێگا بباته‌ده‌ر پاش ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهو به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند کرد بۆ سازکردنی نزیکه‌ی 50 ده‌ست خانووبه‌ره بۆ نیشته‌جێ کراوانی جوله‌که له ئۆرشه‌لیمی رۆژهه‌لات.
سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وتووێژکا‌رانی فه‌له‌ستینی سائب عوریقات گوتی ئیسرائیلیه‌کان ده‌بنه هۆی له ناوبردهنی هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گفتوگۆکانی ڕاسته‌وخۆ. عوریقات ئه‌م تێبینیانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دا، ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیل به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند کرد بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك خانوو له دوو گه‌ڕه‌کی ئۆرشه‌لیمی رۆژهه‌ڵات.
کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی له گفتوگۆکانی ڕاسته‌وخۆ ده‌رچون پاش ئه‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماده نه‌بوو ده‌ست له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نیشته‌جێ یان هه‌ڵگریت له خاکێك که فه‌له‌ستینیه‌کان به به‌شێک له ده‌وڵه‌تی پاشه ڕۆژیان داده‌نێن به ئۆرشه‌لیمی رۆژهه‌لاته‌وه.