Accessibility links

ئێران: دوو شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌بێت به‌ تاوانی سیخوڕی دادگایی بکرێن


ئێران: دوو شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌بێت به‌ تاوانی سیخوڕی دادگایی بکرێن
ئێران: دوو شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌بێت به‌ تاوانی سیخوڕی دادگایی بکرێن

وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران ده‌ڵێت دوو ئه‌مه‌ریکایی ده‌ستگیر کراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ نایاسایی سنوری ئێرانیان به‌زاندبو ده‌بێت به‌ تاوانی سیخوری دادگایی بکرێن.

ده‌زگایی ڕاگه‌یانده‌نی حکومه‌ت له‌ زاری حه‌یده‌ر موسڵحی ڕایگه‌یاند گوتویه‌تی 'به‌ڵگه ‌و داکیۆمێنت' سه‌باره‌ت به‌ شێن باوه‌ر و جاش فه‌تاڵ دراوه‌ته‌ ده‌ست ده‌زگای دادوه‌ری ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدات. ئه‌و هه‌ینی گوتی سێهه‌م ئه‌مه‌ریکایی ئازاد کراوه‌ ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌ ئێران ئه‌گه‌ر پێویست بێت.

ساڵی پار، کاربه‌ده‌ستانی ئێران شێن باوه‌ر، جاش فه‌تاڵ و سارا شۆرد-یان ده‌ستگیرکرد به‌ تاوانی به‌زاندنی سنوری ئێران له‌ ڕێگای عێراقه‌وه‌.

مانگی ڕابردوو، شۆرد به‌ که‌فاله‌تی 500،000 دۆلار ئازادکرا. موسڵحی ده‌ڵێت شۆرد بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ئازاد کراوه‌ و هه‌رکاتێك پێویست بێت ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه‌.

شاخه‌وانه‌کان و بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و سێ که‌سانه‌ سنوری ئێرانیان به‌زاندبێت بێ مه‌به‌ست بووه‌. شۆرد ده‌ڵێت هیچ ‌‌‌هێمایه‌ك یا نیشانه‌یه‌کی تر که‌ ئاماژه‌ بدات ئه‌مه‌ سنوره‌ دانه‌ندرابوو.

XS
SM
MD
LG