سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی سه‌ردانی سوریای دراوسێی عێراقی کردووه له هه‌وڵێـکدا بۆ پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیـیه هاوبه‌شه‌کانی نێوانیان.
هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبوون له هه‌وڵه‌کان بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا.
ئاژانسی فه‌رمی سانای سوریا ده‌ڵێت نوێنه‌رانی هه‌ردوو وڵاته‌که ڕێـکه‌وتنێـکی سـتراتیژی هاوکاریـیان له که‌رتی وزه‌ی له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مۆرکردووه.
دوابه‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی نێوان مالیکی و سه‌رۆک وه‌زیرانی سوریا محه‌مه‌د ناجی ئهلعوتری. ئاژانسه‌که گوتی سه‌رۆک وه‌زیره‌کان وت‌ووێژیان له‌سه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنـنامه‌کانی سیستمه‌کانی هاتووچۆ و په‌ڕینه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سـنوورهکانیشـیان کردبوو.