هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هانی حکومه‌تی پاکستانی ده‌دات بڕی باجی سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندانی وڵات زیاد بکه‌ن ، به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان بۆ که‌وتنه‌وه سه‌رخۆی له‌و لافاوه وێرانکاریانه‌ی ئه‌م دواییه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه خانم کلنتن گوتی کارێکی سه‌د ده‌ر سه‌د نابه‌جێـیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌ن سامانن له پاکستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پاره‌کانیان هاوکاری ڕه‌وا ناکه‌ن ، هاوکاتی هه‌وڵی کۆمه‌کی کۆمه‌ک به‌خشانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌م تێبینیـیه‌ی هیله‌ری کلنتن داوی ئه‌و بوو که ناوبراو ئه‌مڕۆ له برۆکسل کۆبونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ کاثرین ئاشتنی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی یه‌کێتی ئه‌وروپای سازدا.
خانم کلنتن گوتی کۆمه‌ڵگه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێت ته‌نها هێنده له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام بدات و ده‌بێت پاکستان کاری ده‌ستبه‌جێ و کاریگه‌ر پیاده‌بکات بۆ وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رچاوه‌کانی خودی خۆی بۆ هه‌و‌ڵه‌کانی بنیاتنانه‌وه‌ی ئاکامی لافاوه‌کان.