سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێ‌کرا له‌لایه‌ن هه‌زاره‌ها لوبنانی که ریزیان گرتبو له‌سه‌ر ڕێی کاروانه‌که‌ی له به‌یروت و شیرینی و ده‌سته گوڵیان به‌سه‌ردا هه‌ڵدا.
(نه‌بیه به‌ری) سه‌رۆکی په‌رله‌مانی لوبنان پێشوازی له به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کرد له کاتی گه‌یشتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی به‌یروت.
میدیای فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت سه‌رۆك به ( به‌ری) ڕاگه‌یاندوه که‌وا دۆژمنانی ئێران و لوبنان ده‌تۆقن له‌و ده‌مه‌ی هه‌ردوو وڵاته‌که پـێکه‌وه ده‌بینن.
ئه‌مه یه‌که‌مین سه‌ردانی سه‌رۆکی ئێرانه له‌وه‌تای به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردراوه له ساڵی 2005 وه. بڕیاره چاوی به ڕێبه‌رانی لوبنان بکه‌وێت بۆ نیشاندانی پشتیوانی بۆ حزبوڵڵا که هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی ئێرانه.
سه‌رۆکی ئێرانی ده‌سـتی بۆ قه‌ره‌باڵغیـیه‌که ڕاوه‌شاند که زۆربه‌یان پـێشوازیکه‌رانی حزبوڵڵا بوون له‌و ده‌مه‌ی به شه‌قامه‌کانی فڕۆکه‌خانه به‌ره‌و کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی به‌یروت ڕه‌تده‌بوو.
هه‌روه‌ها چاویشی به هاوتا لوبنانیـیه‌که‌ی میشێڵ سوله‌یمان که‌وت.