کۆریای باشور میواندارێتی مانۆرێـکی له‌شـکری فره وڵاتان ده‌کات به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی گواستنه‌وه‌ی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی.
ئه‌و دوو ڕۆژ مانۆره له به‌نده‌ری بۆسان له باشوری وڵاته‌که به‌ڕێوه‌ده‌چێت که ئه‌وه‌ش یه‌که‌مین جاره له لایه‌ن کۆریای باشوره‌وه میواندارێتی ده‌کرێت له‌وه‌تای بهشـدرای کردووه له دهسـپـێشخهری ئاسایش به ڕێبه‌راتی ئه‌مه‌ریکا بۆ بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌ک له سـاڵی ڕابردووه‌وه.
14 وڵات له‌و مانۆره به‌شـداریان کردووه، له نێویاندا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ژاپـۆن و ئوسـترالیا.