میدیای ئێرانی ده‌ڵێت، نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ڕۆژی دووشه‌ممه به سه‌ردانێک ده‌گاته تاران، هاوکاتی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی هه‌رێمی ده‌یدات، تا له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی میهر ده‌ڵێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا ، به‌ڕێز مالیکی له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی‌دا تاووتوێی په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی عێراق ده‌کات. ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی میهر زانیاری زیاتری نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه.
له‌وه‌تای هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی مانگی سێی عێراقه‌وه که سه‌رکه‌وتووی یه‌کلایـیکه‌ره‌وه‌ی تیادا نه‌بوو هێشتا حکومه‌تی نوێ له وڵاته‌که‌دا پێکنه‌هاتووه.
نوری ئه‌لمالیکی، له هه‌وڵداندایه بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتیه‌ک که ژماره‌ی پێویستی ده‌نگی بداتێ له په‌رله‌ماندا بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ. له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا مالیکی توانی ده‌نگی لایه‌نی سه‌دریه‌کان به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت، به‌مه‌ش هه‌نگاوێک له ئامانجه‌که‌ی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق نزیک بووه‌وه.
ئێستا نوری ئه‌لمالیکی له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیه‌کانی وڵاتانی دراوسێی عێراقدایه، ڕۆژی چوارشه‌ممه له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریادا کۆبووه‌وه به مه‌به‌ستی تۆکمه‌کردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات. واش بڕیاره سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق سه‌ردانی تورکیا و شانشینی ئوردنیش بکات. دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌ره‌ک وه‌زیری پـێشووی عێراقیش که ڕکابه‌ری سه‌ره‌کی به‌ڕێز مالیکیه ، ده‌ستی کردووه به سه‌ردان کردنی ژماره‌یه‌ک وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵادا باس و خواسی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی عێراق کردووه.