له نامه‌یه‌کدا بۆ په‌رله‌مانی چین سکرتێری پـێشـوو ما‌و زێدۆنگ و 22 ڕیش سـپـیـیانی پارتی کۆمۆنیستی چین داوای کۆتایی هێنانی سانسۆرکردن ده‌هێنن و ڕێزگرتن له ئازادی قسه‌کردن.
نامه‌که له لایه‌ن لی رو سکرتێری پـێشووی ما‌و و هه‌روه‌ها هو ژیو سه‌رنووسه‌ری پـێشوو و به‌رپـرسی People's Daily ڕۆژنامه‌ی پارتیـیه‌که مۆرکراوه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی تری ئیمزاکه‌یان کردووه سه‌رنووسه‌رانی پـێشـوو و به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌زگای میدیا فه‌رمی وڵاته‌که‌ن.
نووسه‌ران ده‌ڵێن داواکاری سه‌ره‌کیـیان ئه‌وه‌یه سیستمی سانسۆرکردنی وڵاته‌که‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی سیستمی به‌رپـرسیارێـتی قانونی هه‌ڵبگیرێت.
نامه‌که شه‌رمه‌زاریـیه‌کی تره بۆ ڕێبه‌رانی پارتیـیه‌که که ناڕه‌زایـیان له به‌رامبه‌ر به‌خشینی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی بۆ چالاکوانێـکی دیموکراسی به‌ندکراو ده‌ربڕیوه. به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیـیه که ئه‌م دوو ڕووداوه په‌یوه‌ندیان به یه‌کتره‌وه هه‌بێت.