شه‌وی چوارشه‌ممه به کاتی شیلی و پاش ئه‌وه‌ی دوایـین که‌سی ئه‌و 33 کرێکاره‌ی بۆ زیاتر له دوو مانگه له ناو کانێـکدا گیریان خواردبوو به سه‌لامه‌تی ده‌رهێنرایه‌وه، سه‌رۆکی شیلی سیباستیان پـنێرا که سه‌رپه‌رشتی تیمی فریاکه‌وتنه‌که‌ی ده‌کرد به ده‌نگێـکی پـڕ جۆش و خرۆشه‌وه ده‌سـتیکرد به وتنه‌وه‌ی سـروودی نیشـتیمانی وڵاته‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی هه‌ر کرێـکارێـک بۆ سه‌ره‌وه سه‌رۆکی شیلی پـێشـوازی لێ ده‌کرد.
لویس ئورزوا سه‌رۆکی کرێـکاره‌کان دوایـین کرێکار بوو ده‌ربهێنرێته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌ویش بووبوو ڕێوشوێنی پـیشـانی کرێـکاره‌کان دابوو که چۆن دان به‌خۆیاندا بگرن و چی بکه‌ن له ماوه‌ی ئه‌و 17 ڕۆژه‌ی سه‌ره‌تادا که به ته‌واوی له سه‌ره‌وه دابڕابوون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌و کرێکارانه له 5 ی مانگی هه‌شته‌وه له ناو ئه‌و کانی مسه‌دا گیریان خواردبوو پاش ئه‌وه‌ی لایه‌کی داڕما، به‌وه‌ش کرێکاره‌کان بۆ ماوه‌ی 69 ڕۆژ گیریان خوارد.