کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن میلیتانه‌کان به گولـله‌ی هه‌لیـکۆپـته‌رێـکی له‌شـکری کوژران له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا بۆمبێـک له ناوچه‌یه‌ک بچێنن که هێزه گه‌ڕۆکه‌کانی ئیسرائیل هاتوچۆی تیادا ده‌که‌ن
سـاڵح نیکبه‌خت پارێزه‌ری حه‌بیبوڵـڵا له‌تیفی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه به به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند سه‌پاندنی ئه‌و سـزایه ڕاگیراوه بۆ پـیاداچوونه‌وه‌ی زیاتر به دۆسـێکهی
له ئاکامی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی باجوری له پاکسـتان 45 که‌س کوژراون، به لایه‌نی که‌مه‌وه 100 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون و منداڵ له نێو کوژراو و برینداره‌کاندایه
سێ له ڕێبه‌رانی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریکا به‌ره‌و وڵاتی که‌ناری ددانه فیل ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی داوا له لۆران گباگبۆی بکه‌ن واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت
"هیومه‌ن رایتس واچ" ده‌ڵێت ئێران ده‌بێت به‌رنامه‌ی بۆ له سێداره‌دانی خوێندکاری کورد حبیبوڵا له‌تیفی ڕاگرێت که به"دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا" تاوانکار ناسراوه.
به‌رپـرسـانی پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی باکوری خۆرئاوای وڵات به لایه‌نی که‌م 41 که‌س کوژراون و چه‌ندانی دیکه‌ش برینداربوون
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزای ده‌ڵێت ئه‌و کراوه‌یه له‌به‌رده‌م بیرۆکه‌ی که تورکیا میوانداری گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان حکومه‌تی ئه‌فغانی و تاڵیبان بکات
هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز له دژی لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ند نه‌کات و هه‌روه‌ها واز له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت
میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سودان ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت 40 یاخیبوویان له هێرشێـکدا له هه‌رێمی دارفوری نائارام کوشـتووه
ڕێـکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی (Amnesty International) داوا له حکومه‌تی ئێرانی ده‌کات که خوێندکارێـکی کورد ئیعدام نه‌کات. حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به تاوانی دوژمنی خودا تۆمه‌تبارکراوه
خانه‌ی خوارووی په‌رله‌مانی ڕووسیا (دۆما) ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕه‌زامه‌ندی سه‌ره‌تای خۆی دا له‌سه‌ر په‌یمانـنامه‌یه‌کی مێژوویی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا که بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیـیه
ڕێبه‌رانی ڕۆژئاوای ئه‌فه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌نگه‌تاویـیان سـازکرد بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه سیاسیـیه‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیلی گرتۆته‌وه
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پاکسـتان ده‌ڵێن له هێرشێـکی هه‌ماهه‌نگیدا نزیکه‌ی 150 چه‌کدار په‌لاماری 5 خاڵی پـشـکنینیان داوه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له ئاکامدا 11 سه‌رباز و 24 چه‌کدار کوژراون
پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی دوو ماڵ له باشوری به‌غدا بۆمبیان بۆ دانراون و ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 5 که‌س کوژراون
باراک ئۆباما به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی باشوری سودان کردووه به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی پـشـتیوانی بۆ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت
کۆریای باکور ده‌ڵێت ئاماده‌یه به‌رپه‌رچی ناو‌کی له شه‌ڕێـکی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن پـیرۆزدا له دژی کۆریای باشور به‌کاربهێنێت ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن کرده‌ی هه‌ره دوژمنانه‌یان له دژیان گرتۆته‌به‌ر
دۆما له‌وانه‌یه هه‌تا ڕۆژی هه‌ینی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی نوێی کۆنتڕۆڵکردنی چه‌کی ناو‌کی له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا په‌سه‌ندبکات
ڕاگه‌یاندنی حکومی ئێران ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت 4 تێرۆریسـتی گومانباریان ده‌سـتگیرکردووه که خه‌ریکی چاندنی بۆمب بوون له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شـاری مه‌هاباددا که ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه
دوو به‌سته‌ی پـۆست له هه‌ردوو باڵیۆزخانه‌ی سویسرا و شیلی له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا ته‌قیونه‌ته‌وه و بوونه‌ته مایه‌ی برینداربوونی 2 که‌س
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی به کابینه نوێـیه‌که‌ی گوت ئه‌و ده‌یه‌وێت سه‌نگی بخاته سه‌ر ئاسایش و په‌ره‌پـێدانی پـیشه‌سـازی و که‌رتی نه‌وت و کوشـتوکاڵ و کاره‌با
زیاتر نیشـان بده