Accessibility links

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌ پاکسـتان 41 که‌س ده‌کوژرێن


بریندارێـکی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی ناوچه‌ی باجور بۆ نه‌خۆشـخانه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌، شه‌ممه‌ 25 ی دوازده‌ی 2010
بریندارێـکی ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی ناوچه‌ی باجور بۆ نه‌خۆشـخانه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌، شه‌ممه‌ 25 ی دوازده‌ی 2010

به‌رپـرسـانی پـۆلیسی پاکسـتانی ده‌ڵێن له‌ ئاکامی هێرشێـکی خۆکوژی ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی باکوری خۆرئاوای وڵات به‌ لایه‌نی که‌م 41 که‌س کوژراون و چه‌ندانی دیکه‌ش برینداربوون.

هێرشه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ له‌ بنکه‌ی دابه‌شـکردنی پـرۆگرامی خۆراکی جیهانی له‌ ناوچه‌ی باجور ئه‌نجام درا، واته‌ له‌و جێـگه‌یه‌ی تێدا خۆراک به‌سه‌ر ئاواره‌کانی ئاکامی شه‌ڕدا دابه‌ش ده‌کرێت.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ وته‌بێژێـکی پاکسـتانی ڕێـکخراوه‌که‌ ده‌ڵێت له‌ ته‌قینه‌وه‌ خۆکوژیـیه‌که‌دا هیچ که‌س له‌ ئه‌ندامانی ڕێـکخراوه‌که‌ زامدار نه‌بووه‌.

هاوکات به‌رپـرسـانی پاکسـتانی ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌ خۆکوژه‌که‌ بۆرقه‌ی پـۆشیبوو، به‌ڵام ڕاپـۆرت و هه‌واڵی دژ به‌ یه‌ک هه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئایا خۆ ته‌قێنه‌ره‌وه‌که‌ له‌ ڕاستیدا ژن بووبێت یان پـیاو بووه‌ و به‌رگی ژنی پـۆشیبێت.

ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ ئه‌م ناوچه‌یه‌ی که‌ هێرشه‌ خۆکوژیـیه‌که‌ی تێداکراوه‌ نزیکه‌ له‌ سـنووری ئه‌فغانی له‌و هه‌رێمه‌ی به‌رپـرسـانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن په‌ناگه‌ی چه‌کدارانی تاڵیبان و قاعیده‌یه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG