پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی دوو ماڵ له باشوری به‌غدا بۆمبیان بۆ دانراون و ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا 5 که‌س کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 3 له کوژراوه‌کان منداڵن. ده‌شڵێن دوو ماڵه‌که ده‌که‌ونه پارێزگای بابل و هی خێزانی شیعه ئاینزان.
هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی گوتیان کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له بۆسه‌یه‌کدا له سامه‌ڕای باکوری به‌غدا 2 که‌سیان له هێزه‌کانی پـۆلیس کوشتووه و هه‌روه‌ها ئۆتۆمبیله‌که‌شیان سووتاندوون.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند له ئۆپه‌راسیۆنێـکدا له دژی ئه‌لقاعیده له پارێزگای ئه‌نباری ڕۆژئاوای وڵاته‌که 93 گومانباریان ده‌سـتگیرکردووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ژه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د ئه‌لعه‌سـکه‌ری گوتی له نێو ئه‌وانه‌ی ده‌سـتگیرکراون 60 که‌سیان تێدایه که پـێشتر فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنیان بۆ ده‌راوه.
پـێشتر هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه، سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان کابینه‌ته نوێـیه‌که‌ی په‌سه‌ندکرد گوتی ئاسایش له سه‌روو لیستی کارنامه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌بێت.