ڕابه‌رانی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریکا وا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز له دژی لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که په‌سه‌ند نه‌کات و هه‌روه‌ها واز له ده‌سه‌ڵات نه‌هێنێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریکا دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینیـیان له نایجیریا ڕایانگه‌یاند شاندێـک ڕه‌وانه‌ی لای سه‌رۆک گباگبۆ ده‌که‌ن به‌و هیوایه‌ی ڕازی بکه‌ن به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیانه ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی بـبێت.
ڕابه‌رانی ئه‌فه‌ریکایی گوتیشـیان ئه‌گه‌ر ناوبراو واز له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی نه‌هێنێت ئه‌وا وڵاتانی هاوسێی هیچ بژاره‌یه‌کیان به‌ده‌سـته‌وه نامێنێت جگه له‌وه‌ی په‌نا بۆ بژاره‌ی دیکه بـبه‌ن و له‌وانه به‌کارهێنانی هێز بۆ پـیاده‌کردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها چه‌ندان وڵاتانی دیکه دانیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌لحه‌سه‌ن وتارا براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل بووه. هاوکات لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی هه‌نووکه هه‌موو هه‌وڵێـکی بۆ وازهێنان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌تکردۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌هۆی کاری توندوتیژی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که پـتر له 170 که‌س بوونه‌ته قوربانی.