ڕاگه‌یاندنی حکومی ئێران ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌ت 4 تێرۆریسـتی گومانباریان ده‌سـتگیرکردووه که خه‌ریکی چاندنی بۆمب بوون له ناوچه‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی شـاری مه‌هاباددا که ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت ده‌ڵێن گشت گومانباران سه‌ر به یه‌ک خانه‌واده‌ن و ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش سێ که‌سی ئه‌و خانه‌واده‌یه له مه‌هاباد ده‌سـتگیرکرابوون و دادپـرسی دادگاش ڕایگه‌یاند چوارهه‌مین له کاتی هه‌وڵی هه‌ڵهاتنی له‌و شـاره ده‌سـتگیرکرابوو پاش ئه‌وه‌ی له پـێـکدادانێـکدا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایشیدا بریندارکرا.
ئاژانسی هه‌واڵبه‌ری ئێرانی ناسراو به ئیرنا له زاری دادپرسی دادگا سه‌مه‌د حه‌زره‌تی ڕایگه‌یاند گومانباران هه‌وڵی چاندنی ته‌قه‌مه‌نیـیان دابوو له میانه‌ی ده ڕۆژی یه‌که‌می موحه‌ڕه‌مدا، که ده‌کاته یه‌که‌م مانگ له ڕۆژژمێری ئیسلامی‌دا.
شایانی باسه له مانگی نۆی ڕابردوودا له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له شـاری مه‌هاباد له میانه‌ی ڕێوڕه‌سـمێـکی نمایشی له‌شـکریدا 12 که‌س کوژرابوون. حکومه‌تی ئێران ئۆباڵی ئه‌و هێرشه‌ی خسـتۆته ئه‌سـتۆی جوداخوازانی کورده‌وه ئه‌وانه‌ی له‌و هه‌رێمه‌دا خه‌ریکی جموجۆڵن.