سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما هێرشێـکی خۆکوژی دژ ئه‌ندامانی خێڵێـکی دژ به تاڵیبان له باکوری خۆرئاوای پاکسـتان مه‌حکوم ده‌کات.
له ئاکامی هێرشه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه له ناوچه‌ی باجوری له پاکسـتان 45 که‌س کوژراون، به لایه‌نی که‌مه‌وه 100 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون و منداڵ له نێو کوژراو و برینداره‌کاندایه.
ژنێـک که په‌چه یاخود بورقه‌ی پۆشیبوو له ده‌زگایه‌کی دابه‌شـکردنی خۆراکی ڕێـکخراوی WFP له ناو قه‌ره‌باڵغیـیه‌که خۆی ته‌قانده‌وه.
به‌ڕێز ئۆباما گوتی کوشـتنی خه‌ڵـکی له سه‌نته‌رێـکی دابه‌شـکردنی خۆراک سووکایه‌تی پـێـکردنه به خه‌ڵـکی پاکسـتان و تێـکڕای مرۆڤایه‌تی. سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پاکسـتانیش یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه‌ی مه‌حکوم کردووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیـیه‌کان له سه‌نته‌ری شـاری خار ئه‌ندامانی خێڵی سالارسـازی بوون که خێڵێـکه پـشـتیوانی له‌شـکریان کردووه دژ به تاڵیبان و ته‌نانه‌ت هێزێـکی چه‌کداری خۆیان بۆ یارمه‌تیدان له ده‌رکردنیان له ناوچه‌که پـێـکهێناوه.
سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ئه‌یاز گول په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان شــایان پاشـا به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:25 خوله‌كه.