کاربه‌ده‌سـتانی له‌شـکری ئیسرائیل ده‌ڵێن هێزه له‌شـکریـیه‌کانیان ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2 میلیتانی فه‌ڵه‌سـتینیـیان له که‌رتی غه‌ززه کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن میلیتانه‌کان به گولـله‌ی هه‌لیـکۆپـته‌رێـکی له‌شـکری کوژران له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا بۆمبێـک له ناوچه‌یه‌ک بچێنن که هێزه گه‌ڕۆکه‌کانی ئیسرائیل هاتوچۆی تیادا ده‌که‌ن.
هه‌فته‌ی ڕابردوو میلیتانه‌کان گولـله هاون و موشه‌کیان گرتبووه ئیسرائیل و به لایه‌نی که‌م 1 که‌سیان بریندارکردبوو.
گروپی میلیتانی حه‌ماس ڕۆژی شه‌ممه گوتی ئه‌و خۆی بۆ پـترکردنی هێرشه‌کانی له دژی ئیسرائیل ئاماده ده‌کات ئه‌گه‌ر بێت و گرژیـیه‌کانی سه‌ر سـنووری نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل که‌م نه‌بنه‌وه.