ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ"هیومه‌ن رایتس واچ" ده‌ڵێت ئێران ده‌بێت به‌رنامه‌ی بۆ له سێداره‌دانی خوێندکاری کورد ڕاگرێت که به"دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ خودا" تاوانکار ناسراوه.
هیومه‌ن رایتس واچ ده‌ڵێت کاربه‌ه‌ستانی ئێران به نیازه‌ن یه‌کشه‌ممه حبیبوڵا له‌تیفی له سیداره بده‌ن له گرتوخانه‌ی شاری سننده‌ج 'سنه' له ستانی کورد‌ستان.
کاربه‌ده‌ستێکی هیومه‌ن رایتس واچ ،جۆ ستۆرک، ده‌ڵێت شێوازی ده‌ستگیرکرد‌ن وه تاوانکار ناسینی، وا ده‌رده‌خه‌ن کاربده‌ستان پێ شێلی مافه‌بنچینه‌ییه‌کانی ئه‌ویان کردوه. ستۆرک ده‌ڵێت وادیاره کاربه‌ده‌ستان ئه‌شکه‌نجه و ئازاری له‌تیفی-یان دابێت و دادگا سه‌زای مه‌رگی بۆ بریوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی جێگای قه‌ناعه‌ت ئاراسته بکات.
ڕێـکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی(ئه‌منستی) هه‌روه‌ها داوا له حکومه‌تی ئێرانی ده‌کات که خوێندکاری کورد ئیعدام نه‌کات.
سه‌بارت به بریاری حکومه‌ت بۆ له سێداره‌دانی حبیبوڵا له‌تیفی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، هاوکارمان مۆعته‌به‌ر شێروانی ژماره‌یه‌ك گفت‌و گۆی جیاوازی ئه‌نجام داوه.
یه‌که‌م، خه‌باتکاری مافه مه‌ده‌نیه‌کان ئاسۆ ساڵح بنکه له سوید.
دوهه‌م، ڕۆژنامه‌وان مه‌سعود کوردپور
سێهه‌م، شاره‌زای کاروباری ئێران عه‌بدوڵا حیجاب