سێ له ڕێبه‌رانی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریکا به‌ره‌و وڵاتی که‌ناری ددانه فیل ده‌ڕۆن بۆ ئه‌وه‌ی داوا له لۆران گباگبۆی بکه‌ن واز له ده‌سه‌ڵات بهێنێت.
سه‌رۆکه‌کانی وڵاتانی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریکا دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینیـیان له نایجیریا ڕایانگه‌یاند که شـاندێـک ڕه‌وانه‌ی لای سه‌رۆک گباگبۆی ده‌که‌ن به‌و هیوایه‌ی ڕازی بکه‌ن که به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی ببێت.
ڕابه‌رانی ئه‌فه‌ریکایی گوتیشـیان ئه‌گه‌ر ناوبراو واز له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی نه‌هێنێت ئه‌وا وڵاتانی هاوسێی هیچ بژاره‌یه‌کیان به‌ده‌سـته‌وه نامێنێت جگه له‌وه‌ی په‌نا بۆ بژاره‌ی دیکه به‌رن، له‌وانه به‌کارهێنانی هێز بۆ پـیادکردنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه یه‌کێتی ئه‌فه‌ریکا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها چه‌ندان وڵاتانی دیکه دانیان به‌وه‌دا ناوه که ئه‌لحه‌سه‌ن وتارا براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی مانگی یازده‌ی وڵاتی که‌ناری ددانه فیل بووه.
هاوکات لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی ئێسـتا هه‌موو هه‌وڵێـکی بۆ وازهێنانی له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ڕه‌تکردۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌هۆی کاری توندوتیژی ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه پـتر له 170 که‌س بوونه‌ته قوربانی.
گوته‌بێژێـکی به‌ڕێز گباگبۆ ڕۆژی شه‌ممه گوتوویه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێز له دژی ناوبراو ناڕه‌وا و نایاسایی‌یه.