کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی پاکسـتان ده‌ڵێن له هێرشێـکی هه‌ماهه‌نگیدا نزیکه‌ی 150 چه‌کدار په‌لاماری 5 خاڵی پـشـکنینیان داوه له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که و له ئاکامدا 11 سه‌رباز و 24 چه‌کدار کوژراون.
شه‌ڕه‌که شه‌وی پـێـنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی له ناوچه‌ی موهمه‌ندی خێڵه‌کی نزیک سنووری ئه‌فغانسـتان ڕوویداوه.
گوته‌بێژێـکی تاڵیبان ئه‌و ژماره‌ی کوژراوی چه‌کدارانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه و گوتی میلیتانه‌کان 12 سه‌ربازیان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن ناوچه‌که بووه‌ته بنکه‌یه‌کی چه‌کدارانی قاعیده و تاڵیبان و هه‌روه‌ها به‌رپـرسیاریشن له‌و هێرشه کوشـندانه‌ی ده‌کرێنه سه‌ر هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له ئه‌فغانسـتان.
جێی ئاماژه پـێـکردنه پیاداچوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌م دوایـیانه به سـتراتیژیـیه‌تی ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان داوا ده‌کات هاوکاری زیاتر له‌گه‌ڵ پاکسـتاندا بکرێت بۆ نه‌هێشتنی به‌ناگه بۆ ئه‌و تێرۆریسـتانه‌ی له ناوچه سـنوریـیه‌کاندا چالاکیـیان هه‌یه.