سه‌رۆک لی میۆن باک له وتاره‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر کۆریای باکور خواستی هه‌بێت ئه‌وا کۆریای باشور ئاماده‌یه بۆ هاوکاری ئابوری پـیۆنگ‌یانگ
یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پاکسـتان له هه‌وڵ و کۆشـشدایه بۆ هێشـتنه‌وه‌ی پارتیـیه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نێـکی هاوپه‌یمانی ڕایگه‌یاند ده‌چێته پاڵ ئۆپـۆزسـیۆن
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـک ژنێـکی مهسیحیـیان کوشـتووه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی
کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کردۆته سه‌ر ئۆفیسێکی هێزی پۆلیس بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له‌و ڕوداوه‌دا یه‌ک که‌س کوژراوه و به‌لانی که‌م 28 که‌سیش بریندارن.
جه‌نگاوه‌رێـکی سه‌ربه‌خۆیی که له لایه‌ن دیکتاتۆریـیهتی وڵاته‌که‌ی ئازار و ئه‌شکه‌نجه درابوو، بوو به یه‌که‌مین سه‌رۆکی ژن له به‌ڕازیل
مه‌سیحیـیه‌کانی میسر بۆ نوێژکردنی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کڵێسـایه‌کی قبتیـیهکان کۆبوونه‌وه ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هێرشێـکی خۆکوژی بووه هۆی کوژرانی 21 که‌س
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن پـیاوه‌که گوێی به‌ر فه‌رمانی هێزه‌کان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕابوه‌ستێت له کاتێـکدا به‌ره‌و ڕووی سه‌ربازه‌کان له خاڵێـکی پشـکنین له نزیـک شـاری نابلوس ڕۆیشـتبوو
میدیاکانی ئێران ده‌ڵێن سه‌رۆک مه‌حمود ئهحمهدینهژاد 14 ڕاوێژکاری خۆی له کار لاداوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و گۆڕانکاریـیه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر بهڕێوهبهرایهتیـیهکهیدا ده‌هێنێت
یه‌ک ملیۆن که‌س له تایم سکوێر له شـاری نیویۆرک کۆبوونه‌وه بۆ ئاههنگـگێڕانی هاتنی سـاڵی 2011 و تۆپـێـکی کریسـتاڵی گه‌وره هاته خواره‌وه به‌م بۆنه‌یه‌وه
له‌و ده‌مه‌ی سـاڵی نوێ ده‌سـتیپـێـکرد، هاوڵاتیان له ئستونیا ماڵئاوایـیان له دراوی کرۆن کرد و ده‌سـتیان به به‌کارهێنانی یورۆ کرد، ئه‌وه‌ی دراوی هاوبه‌شی وڵاتانی ئهوروپایییه
باراک ئۆباما ده‌ڵێت هاوکارانی له ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات و کۆماری ده‌بێت هاوبه‌شی له به‌رپـرسیارێتی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که له سـاڵی نوێ‌دا به‌ره‌و پـێش به‌رن
لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی هه‌نووکه‌ی وڵاتی که‌ناری عاج ڕابه‌رانی جیهان تاوانبار ده‌کات به هه‌وڵێـکی ڕوو له هه‌ڵچووی کوده‌تایه‌ک بۆ له ده‌سه‌ڵات لادنی به‌هۆی سه‌رهه‌ڵـدانی مشت‌ومڕ و ناکۆکی دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی
کاربه‌ده‌سـتانی موخابه‌راتی پاکسـتانی ده‌ڵێن دوو هێرشی جودای گومان لێـکراوی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به لایه‌نی که‌م 11 که‌سی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان کوشـتووه
به‌رپـرسـان له نایجیریا ده‌ڵێن بۆمبێـک له بازاڕێـکی ناوداردا ته‌قیوه‌ته‌وه له نزیک سه‌ربازگه‌یه‌ک له ئابوجای پایته‌ختی وڵات
پارێزه‌رێـکی میخائیل خۆدرۆکۆڤسکی بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتی ڕووسی داوای پـیاداچوونه‌وه‌ی کردووه له‌سه‌ر حوکمی 6 سـاڵ زیاتری زیندانی به‌سه‌ریدا به‌هۆی دزیکردنی پاره و هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌کردنی نایاسایی به پاره
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن 2 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 9 که‌سی تر برینداربوون له ئاکامی ژماره‌یه‌ک هێرشکردنه سه‌ر ماڵی که‌مینه‌ی کریسـتیانه‌کان له به‌غدای پایته‌ختدا
سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ئاگاهی داوه به لایه‌نگرانی لۆران گباگبۆی سه‌رۆکی وڵاتی که‌ناری عاج ( کۆدهڤوا) که هێرشکردنه سه‌ر ڕکه‌به‌ره سیاسیـیه‌که‌ی ده‌کرێت شه‌ڕی ناوخۆ ههڵایسێنێت
به‌رپرسانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێندراوی نێو جاده به ڕووی ڤانێکدا له پارێزگای هیلماندی باشوری وڵات ، 14 هاوڵاتی سیڤیلی ئه‌فغانی کوژراون
ده‌شڵیت کۆریای باکور جۆرێک تانکی نوێی جه‌نگی وه‌گه‌ڕخستووه و ناوی" به‌وری گه‌رده‌لولی" لێناوه ، ئه‌م جۆره تانکه له‌سه‌ر شێوازی تانکی سۆڤێتی پێشووی ناسراو به T-72 دروستکراوه
ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئێرانی ده‌ڵێت، کاربه‌ده‌ستانی وڵات 7 ئه‌ندامی گومان‌لێـکراوی تۆڕی قاعیده‌یان له نزیک سنووری عێراق ده‌ستگیر کردووه
زیاتر نیشـان بده