کاربه‌ده‌سـتانی موخابه‌راتی پاکسـتانی ده‌ڵێن دوو هێرشی جودای گومان لێـکراوی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به لایه‌نی که‌م 11 که‌سی له باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان کوشـتووه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له هێرشی یه‌که‌مدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کوژراون له هه‌رێمی هۆزی باکوری وه‌زیرسـتان. هه‌روه‌ها دواتر فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانه‌کان موشه‌کی زیاتریان هاویشتووه له هه‌مان ناوچه و بووه‌ته هۆی کوژرانی 7 که‌سی تر.
ئه‌و هێرشـانه ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێن که هێرشی موشه‌کی له هه‌مان ناوچه بووه هۆی کوژرانی 5 که‌س. ناوچه‌که زۆر جار له لایه‌ن هێرشی موشه‌کی ئه‌مه‌ریکاوه ده‌کرێته ئامانج به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا باوه‌ڕ ده‌کرێت ڕێبه‌رانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده بنکه‌یان له‌وێ هه‌بێت.