وڵاتی ئسـتونیای هه‌رێمی بالتیک بووه یه‌که‌مین وڵاتی به‌ره‌ی سۆڤێتی پـێشـوو که دراوی یۆرۆ په‌سه‌ند بکات.
له‌و ده‌مه‌ی سـاڵی نوێ ده‌سـتیپـێـکرد، هاوڵاتیان له ئستونیا ماڵئاوایـیان له دراوی کرۆن کرد و ده‌سـتیان به به‌کارهێنانی یورۆ کرد، ئه‌وه‌ی دراوی هاوبه‌شی وڵاتانی ئه‌وروپایی‌یه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هه‌ر که کاتژمێر 12 نیوه‌شه‌و به کاتی خۆجێی له ئسـتونیا لێـدرا، سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وڵات ئه‌ندرۆس ئانیس بووه یه‌که‌مین که‌س له‌و وڵاته‌دا دراوی یورۆ له ماشێنی ڕاکێشانی پاره له تالینی پایته‌ختی ئسـتونیا پاره ڕاگێشێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه په‌سه‌ندکردنی وڵاتی ئسـتونیا بۆ به‌کارهێنانی دراوی یورۆ له کاتێـکدایه که دراوی یورۆ له ڕه‌وشێـکی خراپدایه. هاوکاتی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی یۆنان و ئێرله‌ندای ئه‌ندامی نێو بازنه‌ی دراوی یورۆ پـێویسـتیان به کۆمه‌کی دارایی نێونه‌ته‌وه‌یـیه و هه‌روه‌ها نیگه‌رانی له‌مه‌ڕ ئابوری سێ وڵاتی دیکه‌ی یورۆ له ئارادایه که پـرتوگال و ئسـپانیا و ئیتاڵیا له‌خۆده‌گرێت.
په‌سه‌ندکردنی به‌کارهێنانی دراوی یورۆ له لایه‌ن وڵاتێـکی بچووکی وه‌ک ئسـتونیای خاوه‌ن 1.3 ملیۆن که‌س و ئابوریـیه‌کی به بڕی 19 ملیار دۆلاری، وه‌ک بره‌ودانێـکی سـومبولیـیه به دراوی یورۆی ئه‌وروپا لێی ده‌ڕواندرێت.