کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ هێرشی کردۆته سه‌ر ئۆفیسێکی هێزی پۆلیس بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا و له‌و ڕوداوه‌دا یه‌ک که‌س کوژراوه و به‌لانی که‌م 28 که‌سیش بریندارن.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره‌که به ئۆتۆمبێله‌که‌یه‌وه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له شاری باقوبه خۆی ته‌قاندۆته‌وه و ده‌شڵێن گۆمه‌ڵێـک کیژ که له خوێندنگایه‌کی نزیک شوێنی ته‌قینه‌وه‌که‌دا بوون له نێو برینداره‌کاندان.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش به هۆی توندوتیژیه‌کانه‌وه ، له ته‌واوی عێراقدا هه‌شت که‌س کوژراون ، له‌وانه دووانیان سه‌ربازی ئه‌مریکایی بوون.
له‌شکری ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌و دوو سه‌ربازه ، له دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له ناوه‌ڕاستی عێراق کوژراون ، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کی زیاتری نه‌دا سه‌باره‌ت به کوژرانه‌کانیان.
له به‌غدا، سه‌رچاوه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتویه‌تی، ژماره‌یه‌ک چه‌کدار ، سێ ئه‌فسه‌ری پۆلیسیان کوشتووه و هه‌روه‌هاش کاربه‌ده‌ستێکی له‌شکریشیان کوشتووه.
پۆلیس له شارۆچکه‌ی فه‌لوجه ده‌ڵێت ، چه‌کداره‌کان هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پشکنینی پۆلیس و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسیان کوشتوه و و به‌لانی که‌م سیانی تریشیان بریندار کردووه.
له شارۆچکه‌ی به‌له‌د ، که نزیکه‌ی 70 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غدایه ، وه‌ک پۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ران به بۆمب په‌لاماری ماڵی کاربه‌ده‌ستێکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری خۆجێییان داوه. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌و هێرشه‌ی کراوه‌ته سه‌ر ماڵی حه‌ردان خه‌لیفه ، که‌سێک کوژراوه و هه‌شت که‌سی تریش بریندارن.