سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌ڵێت هاوکارانی له ئه‌ندامانی پارتی دیموکرات و کۆماری ده‌بێت هاوبه‌شی له به‌رپـرسیارێتی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌که له سـاڵی نوێ‌دا به‌ره‌و پـێش به‌رن.
له وتاری هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما گوتی ئه‌رکی دهمودهسـتیان باشـکردنی ئابوریـیه، وه یاسادانه‌ران ده‌بێت به یه‌که‌وه کاربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئابوری به به‌هێزی بمێنێته‌وه و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامبێت له پـێشـبڕکێی له پاشه ڕۆژدا.
هه‌روه‌ها دانی به‌وه‌دا نا که کۆنگرسێـکی نوێ له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی دادێت پـێـکدههێندرێت و ئه‌و ئاماده‌یه کار له‌گه‌ڵ هه‌رچ که‌سێـک بێت له هه‌ردوو پارتیـیه‌که بکات، ئه‌وانه‌ی بیرۆکه‌ی باشیان هه‌یه و پابه‌ندن به جێبهجێـکردنیان.
به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت به‌ڵێنه‌کانی بۆ سـاڵی نوێ دڵنیاکردنه که ئابوری گه‌شه ده‌کات و خولقاندنی کار و هه‌روه‌ها به‌ره‌و پـێشـبردنی چینی ناوه‌ند.
له وتاری هه‌فتانه‌ی کۆماریـیه‌کان سیناتۆری هه‌ڵبژێردراو کێڵی ئایوت هی ویلایه‌تی نیوهامشه‌ر گوتی پارتیـیه‌که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌نگ خستنه سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی به فیڕۆدانی خه‌رجی حکومه‌ت و هه‌روه‌ها خولقاندنی کار.