به‌رپـرسـان له نایجیریا ده‌ڵێن بۆمبێـک له بازاڕێـکی ناوداردا ته‌قیوه‌ته‌وه له نزیک سه‌ربازگه‌یه‌ک له ئابوجای پایته‌ختی وڵات.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که گوته‌بێژێـکی پـۆلیس ده‌ڵێت 4 که‌س له ته‌قینه‌وه‌که‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و هاوکات به لای که‌م 13 که‌سیش برینداربوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ته‌له‌فیزیۆنی نایجیری هه‌واڵی ته‌قینه‌وه‌که ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت 30 که‌س کوژراون، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵه پـشـتڕاست نه‌کراوه.
کاربه‌ده‌سـتانی نایجیری ده‌ڵێن بۆمبه‌که له نێو بازاڕه‌که‌دا له‌و ده‌مه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه کاتێـک هاوڵاتیان سه‌رگه‌رمی گێڕانی ئاهه‌نگی هاتنی سـاڵی نوێ بوون.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هیچ گرووپ و لایه‌نێـک به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی کاری ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه. هاوکات سه‌رۆکی نایجیری ئۆباڵی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه بۆمبیـیه‌که ده‌خاته ئه‌سـتۆی گرووپی ئیسلامی ڕادیکاڵی ناسراو به بۆکۆ حه‌رام.