سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی ته‌قه‌ی له پـیاوێـکی فه‌ڵه‌سـتینی کردووه و کوشـتویه‌تی زووانێـکی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه دوای ئه‌وه‌ی گوایه پـیاوه‌که هه‌وڵی دابوو له‌و ڕێـگه‌ی بتڵێـکهوه هێرش به‌رێته سه‌ر سه‌ربازانی خاڵێـکی پـشـکنین له که‌ناری ڕۆژئاوا.
کاربه‌ده‌سـتانی ئیسرائیلی ده‌ڵێن پـیاوه‌که گوێی به‌ر فه‌رمانی هێزه‌کان نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕابوه‌ستێت له کاتێـکدا به‌ره‌و ڕووی سه‌ربازه‌کان له خاڵێـکی پشـکنین له نزیـک شـاری نابلوس ڕۆیشـتبوو.
گوته‌بێژێـکی له‌شـکری ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌و ڕووداوه کوشـنده‌یه چه‌ند کاتژمێرێـک دوای ئه‌وه ڕوویداوه که پـیاوێـکی فه‌ڵه‌سـتینی چه‌قۆی پـێبووه و هه‌وڵی دابوو له دوو سه‌ربازی ژن بدات له نزیک ئۆرشه‌لیم.
له ڕووداوێـکی جودادا له ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ژنێـکی فه‌ڵه‌سـتینی به خاک سـپێردرا ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی که‌وتنه به‌ر گازی فرمێسـک ڕێژی هێزه‌کانی ئیسرائیلی گیانی له‌ده‌سـتدابوو له که‌ناری ڕۆژئاوا.
جه‌واهر ئه‌بو ڕه‌حمه له نێو ئه‌و خۆپـیشـاندهرانهدا بوو که له دژی دیواری جوداکردنه‌وه ناڕه‌زایـیان ده‌رده‌بڕی.