میدیاکانی ئێران ده‌ڵێن سه‌رۆک مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد 14 ڕاوێژکاری خۆی له کار لاداوه، ئه‌مه‌ش وه‌ک به‌شێـک له‌و گۆڕانکاریـیه گه‌وره‌یه‌ی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌یدا ده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕه ئێرانیـیه‌کان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بڵاویان کرده‌وه که‌وا مه‌حمود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕۆژێـک پـێشـتر ئه‌و ڕاوێژکارانه‌ی خۆی له‌کار ده‌رکردووه. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ده‌رکردنانه‌ی پـشتڕاست نه‌کردۆته‌وه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه مانگی ڕابردوو سه‌رۆکی ئێران وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی له‌کار لادا له‌و ده‌مه‌ی ناوبراو له ئه‌رکێـکی دیپـلۆماسی له وڵاتی سینیگال بوو.
مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک گوتی ئه‌مه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له به‌رامبه‌ری کردوویه‌تی شـتێـکی ناشرین و نا ئیسلامیـیانه بووه.