کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێـک ژنێـکی مه‌سیحیـیان کوشـتووه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌که‌ی.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌قه‌یان له ژنکه کردووه و هه‌ندێـک له شـتومه‌کیشـیان دزیوه.
ئه‌م هێرشه که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک پاش له هێرشه‌کان هاتن، ئه‌وانه‌ی ئارمانجیان مه‌سحیـیه‌کان بوو له عێراق، که بوونه هۆی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 2 که‌س.
گرووپی چه‌کداری ئه‌لقاعیده هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که هێرشه‌کانیان دژی مه‌سحیـیه‌کانی عێراق زیاد ده‌که‌ن له کاتی جه‌ژنی کریسمسـدا.
له مانگی ده‌دا هێرشێـک بۆ سه‌ر کڵێسـایه‌کی مه‌سحیـیه‌کان له به‌غدا بووه هۆی کوژرانی به لانی که‌م 58 که‌س.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌فته‌ی ڕابردوو ئیدانه‌ی توندی ئه‌و هێرشانه‌ی کردووه دژی مه‌سحیـیه‌کان له عێراق و داوای له حکومه‌تی عێراق کردووه که ئاسایش زیاد بکات بۆ پاراسـتنی کۆمه‌ڵـگای مه‌سیحیـیه‌کان.