کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ له سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کای ئاسایش ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له شـاری بانیاس زیاتر له 200 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه، ئه‌مه‌ش به ڕۆژتک دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی حکومه‌ت 6 که‌سیان له‌و شـاره کهناریـیهدا کوشت
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چه‌ند ڤیدیۆیه‌کی ئوسامه بن لادنی بڵاوکردۆته‌وه که له لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه له حه‌شارگه‌که‌ی بن لادن له پاکسـتان ده‌سـتیان به‌سه‌ردا گیراوه
هیزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا بۆردومانی 4 ئه‌مباری گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نیان له شاری میسڕاته کردووه و ده‌رئه‌نجام ته‌نها سه‌رچاوه‌ی سوته‌مه‌نی له شاره‌که‌دا له ناوده‌به‌ن
سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به کوشـتنی ئوسامه بن لادنی سه‌ری تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ی بڕی، ئه‌مه‌ش زه‌مینه خۆش ده‌کات بۆ شـکسـتهێنانی ته‌واو به‌م گرووپه تێرۆریسـتیـیه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوته‌بێژی حکومه‌ت گوتی 3 که‌سی سیڤیل له هێرشه‌که‌دا برینداربوون. بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپـرسیارێتی هێرشه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆ
حکومه‌تی لیبیا به توندی ڕه‌خنه‌ی له پـلانێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی گرتووه په‌یوه‌ست به ناردنی ملیۆنه‌ها دۆلار وه‌ک کۆمه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان و هه‌وره‌ها هاوڵاتیانی سیڤیلی لیبی
چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه سه‌ربازی سوری به تانکه‌وه شـاڵاویان بۆ ناوشـاری بانیاسی که‌نار ده‌ریا بردووه
گرووپی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ چاودێری ماڵپه‌ڕه‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له به‌یانـنامه‌ی تۆڕێـکی تێرۆریستی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـکی میلیتانه‌کان ئه‌وه هاتووه
ئه‌منستی ڕاپۆرتێکی بڵاوکرده‌وه تێدا ده‌ڵێت هێزه‌کانی قه‌زافی به "نایاسایی" خه‌ڵکی مه‌دنیان کوشتووه له هێرشی هه‌ڕه‌مه‌کی به به‌کارهێنانی چه‌کی قورس،ڕۆکێت، بۆمبی هێشویی و سێره‌گر
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هه‌فته سه‌رکوتکرانی خۆپیشاندانه‌کان، بزاڤکاران ده‌ڵێن به هه‌زاران که‌س پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان
چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان ئوسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌یان کوشت، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک براک ئۆباما گه‌یشته نیویۆرک و له‌وێ تاجه گوڵینه‌ی دانا
حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتی به کشانه‌وه‌یه‌کی هێدی هێدی له شـارۆچکه‌ی ده‌رعای نائارام کردووه، واته له‌و شوێنه‌ی زنجیره‌یه‌ک شه‌ڕ و پـێـکدادانی کوشنده تیایدا به‌رپابوو
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشـاوه به ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی پـۆلیسخانهیهک و له ئاکامدا به لای که‌م 18 کوژراون و 40 که‌سیش برینداربوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما خوازیاره سڕکردنی سه‌ر هه‌ندێـک له‌و 30 ملیار دۆلاره‌ی لیبیا که لایه‌تی لابرێت و وه‌های لێـبکات بۆ یارمه‌تی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا ئاماده‌بێت
بڕیاره سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌ردانی نیویۆرک بکات بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له قوربانیـیانی هێرشه‌کانی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 بگرێت
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بڕیاری داوه وێنه‌کانی بن لادن ئه‌وانه‌ی پاش کوژرانی گیراون بڵاو نه‌کرێنه‌وه
ڕۆژنامه‌یه‌کی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندووه که ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری سوپای سوریا له شـاری ده‌رعای چه‌قی خۆپـیشـاندانه‌کان به‌م زووانه کۆتایی پـێدێت
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت فه‌ڵه‌سـتین کۆتایی به‌وه‌ی پـێی گوت 4 سـاڵی ڕه‌ش له دابه‌شـبوون ده‌هێنێت له ڕێـگه‌ی ڕێـکه‌وتنی ئاشـتیـیه‌وه له نێوان بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح و ڕێـکخراوی حه‌ماسـدا
ئه‌مڕۆ له پاریس سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکسـتانی یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر که‌مته‌رخه‌می له سیخوڕیکردندا له لایه‌ن پاکسـتانه‌وه هه‌بێت، ئه‌وا که‌مته‌رخه‌می له هه‌موو جیهانه‌وه هه‌یه
فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا داوایان له یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد سزا به‌سه‌ر ڕێبه‌رانی سوریادا بسه‌پـێنێت له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی گرتبوویانه‌به‌ر له دژی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت
زیاتر نیشـان بده