Accessibility links

لیبیا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌ پـلانی کۆمه‌کردنی دارایی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کات


لیبیا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌ پـلانی کۆمه‌کردنی دارایی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کات
لیبیا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ له‌ پـلانی کۆمه‌کردنی دارایی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌کات

حکومه‌تی لیبیا به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ پـلانێـکی نێونه‌ته‌وه‌یی گرتووه‌ په‌یوه‌ست به‌ ناردنی ملیۆنه‌ها دۆلار وه‌ک کۆمه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵـداوان و هه‌وره‌ها هاوڵاتیانی سیڤیلی لیبی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیبیا دوێنێ هه‌ینی ڕایگه‌یاند و گوتی لیبیا ته‌نها یه‌ک ده‌وڵه‌تی یه‌کپارچه‌یه‌ و سه‌روه‌ره‌، هه‌ر بۆیه‌ پـێدانی پاره‌ی لیبیا بۆ سه‌رهه‌ڵداوان هێندی کاری چه‌ته‌یی وایه‌.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو 22 وڵاتی ناسراو به‌ گرووپی په‌یوه‌ندی لیبیا ڕێـکه‌وتن له‌سه‌ر دابینکردنی بوجه‌ بۆ یارمه‌تیدانی ئۆپـۆزسیۆنی لیبی که‌ بۆ مه‌به‌سـته‌کانی کڕینی به‌نزین و خۆراک و ده‌رمان و هه‌روه‌ها که‌ره‌سـته‌ی له‌شـکری به‌کارده‌هێنرێن له‌و ناوچانه‌ی له‌ ژێر کۆنتڕۆڵی ئۆپـۆزسیۆندان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی ئه‌و کارده‌کات بۆ ئازادکردنی بڕێـک له‌و 30 ملیار دۆلار پاره‌ سڕکراوه‌ی لیبیا که‌ له‌ ئه‌مه‌ریکادایه‌، ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌سـتی هاوکاریکردنه‌ بۆ هه‌وڵه‌کانی دابینکردنی پاره‌ بۆ ئۆپـۆزسیۆنی لیبی.

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی مافه‌کانی مرۆڤ دوێنێ ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی سه‌ر به‌ موعه‌ممه‌ر قه‌زافی سه‌رۆکی لیبی پـێده‌چێت تاوانی جه‌نگیان له‌ شـاری گه‌مارۆدراوی مسڕاته‌ ئه‌نجام دابێت.

ڕێـکخراوی ئاماژه‌ پـێدراو ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ بڵاوکردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت هێزه‌کانی به‌ڕێز قه‌زافی به‌ شێویه‌کی نایاسایی هاوڵاتیانی سیڤیلیان له‌ هێرشه‌کانیاندا به‌بێ ده‌سـتپاراستن و به‌ هه‌ڕه‌مه‌کی کوشـتووه‌ و تۆپی قورس و موشه‌ک و هه‌روه‌ها بۆمبی هێشوویـیان به‌کارهێناوه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG