ڕێـکخراوی ئه‌لقاعیده هه‌واڵی کوشتنی ڕێبه‌ره‌که‌ی ئوسامه بن لادنی پـشـتڕاستکردهوه.
گرووپی سه‌ر به ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا بۆ چاودێری ماڵپه‌ڕه‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له به‌یانـنامه‌ی تۆڕێـکی تێرۆریستی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێـکی میلیتانه‌کان ئه‌وه هاتووه.
له به‌یانـنامه‌که ئه‌لقاعیده په‌یمانی داوه له هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان و هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریکا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به‌رده‌وامبێت. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان داوه به‌م زووانه فایلێـکی ده‌نگی ئوسامه بن لادن بڵاوبکه‌نه‌وه که هه‌فته‌یه‌ک به‌ر له‌وه‌ی بکوژرێت تۆماری کردبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌و کۆمه‌ڵه تێرۆریسته داوای له پاکسـتانیـیه‌کان کردووه له دژی حکومه‌ته‌که‌یان هه‌ستن و وڵاته‌که‌یان لێ پاکـبکهنهوه. به گوته‌ی خۆیان چونکه شه‌رمه‌زاری کردوون به کوشـتنی ئوسامه بن لادن له پاکســان.