چالاکوانانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ هه‌ینی هیزه‌کانی سوریا ته‌قه‌یان کردووه و 31 خۆپیشانده‌ریان کوشتووه له کاتێک خۆپیشاندانه‌کانی دژ به حکومه‌ت له‌سه‌رتانسه‌ری وڵات به‌رده‌وام بوون.
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هه‌فته سه‌رکوتکرانی خۆپیشاندانه‌کان، بزاڤکاران ده‌ڵین به هه‌زاران که‌س پاش نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
خۆپیشانده‌ران له دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا و چه‌ندین شاری تری وڵات کۆبوونه‌وه و داوای ڕوخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیان کرد.
هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا هه‌روه‌ها ڕێبه‌رێکی ئوپۆزسیونیان له گه‌ڕه‌کی " مه‌یدان" له ناوه‌ڕاستی دیمه‌شق ده‌ستگیر کرد.
له‌هه‌مانده‌م، ڕوێترز ڕایگه‌یاند شایه‌تان گوتویانه هێزه‌کانی ئاسایش له‌شاروچکه‌ی
' ته‌ل' له باکوری دیمه‌شق ته‌قه‌یان له خۆپیشاندران کردبوو. به پێ ڕاپۆرته‌کان، به هه‌زاران خۆپیشانده‌ر له شاره‌کانی تر خۆپیشاندانیان کردبوو.
له لایه‌کی تره‌وه، هه‌ینی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕایگه‌یاند سوریا قایل بووه ڕێگه به ده‌سته‌یه‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بدات لێکوڵینه‌وه له‌سه‌ر(پێشێلکاریه‌کانی) مافی مرۆڤ له وڵاته‌که بکات.