سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس ده‌ڵێت فه‌ڵه‌سـتین کۆتایی به‌وه‌ی پـێی گوت 4 سـاڵی ڕه‌ش له دابه‌شـبوون ده‌هێنێت له ڕێـگه‌ی ڕێـکه‌وتنی ئاشـتیـیه‌وه له نێوان بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح و ڕێـکخراوی حه‌ماسـدا.
ئه‌مڕۆ ڕابه‌رانی ڕێـکخراوه فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کانی فه‌تح و حه‌ماس له خۆسـازداندان بۆ مۆرکردنی ڕێـکه‌وتنێـکی ئاشـتبوونه‌وه له میسر له ده‌مێـکدا ئیسرائیل هۆشـداری به فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا داوه له دژی پـشـتیوانیکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه.
سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس و سه‌رۆکی حه‌ماس خالید مشعل گه‌یشتنه قاهیره بۆ ڕێوڕه‌سمی مۆرکردنی ئه‌م ڕێـکه‌وتنه که له پـێناو یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حکومه‌تی ڕکه‌به‌ری فه‌ڵه‌سـتینی نه‌خشه‌ی بۆ کێشراوه، ئه‌وانه‌ی له که‌ناری ڕۆژئاوا و که‌رتی غه‌ززه حوکم ده‌که‌ن.
نه‌خشه‌که داوای دامه‌زراندنی حکومه‌تێـکی کاتی فه‌ڵه‌سـتینی ده‌کات و پاشـان سـازدانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی له ماوه‌ی یه‌ک سـاڵدا.
هاوکات هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیلی بنیامین نه‌تانیاهو خه‌ریکی سـازدانی دانوسـتاندنه له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی ده‌یڤد کامیرۆن و بڕیاره دواتر له فه‌ڕه‌نسـاش وتووێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـایی نیکولای سارکۆزی سـازبدات.
پـێشـبینی ده‌کرێت به‌ڕێز نه‌تانیاهو هانی هه‌ردوو ڕابه‌ری ئه‌وروپایی بدات دان به حکومه‌تی هاوبه‌شی فه‌تح و حه‌ماس دانه‌نێن له‌به‌ر نیگه‌رانیـیه‌کان که ڕه‌نگه ئه‌م حکومه‌ته پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌سـتین بنکۆڵ بکات.