چه‌ند ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له پاکسـتان ئوسامه بن لادنی ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده‌یان کوشت، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆک براک ئۆباما گه‌یشته نیویۆرک و له‌وێ تاجه گوڵینه‌ی له شوێنی ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی دانا، ئه‌وه‌ی له هێرشه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001 دا ته‌ختی زه‌وی بوون.
سه‌رۆک ئۆباما بۆ ڕێزلێنان له گیانی قوربانیـیانی هێرشه‌کان بۆ خوله‌کێـک له‌و شوێنه‌ی به Ground Zero ناسراوه به‌بێ ده‌نگی وه‌سـتا. هاوکات فڕمانڕه‌وا و سه‌رۆکی شـاره‌وانی نیویۆرک له پاڵ سه‌رۆک ئۆباما وه‌سـتابوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ که‌سوکاری ژماره‌یه‌ک له قوربانیانی هێرشه‌کان کۆبووه‌وه.
پـێشـتریش سه‌رۆک ئۆباما به کۆمه‌ڵێـک له کارمه‌ندانی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی نیویۆرکی گوت کوشتنی بن لادن په‌یامێـکی بۆ هه‌موو جیهان گه‌یاند، ئه‌ویش وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز هێرشه‌کانی 11 ی سـپـته‌مبه‌ری له بیر ناچێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه و هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه جێـگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا جۆ بایدن تاجه گوڵینه‌ی خسته سه‌ر مۆنۆمێنتی قوربانیانی 11 ی سـێپته‌مبه‌ر له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا (پـنتاگۆن).