ڕۆژنامه‌یه‌کی هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ڵێت سه‌رۆکی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندووه که ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری سوپای سوریا له شـاری ده‌رعای چه‌قی خۆپـیشـاندانه‌کان به‌م زووانه کۆتایی پـێدێت. ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لوته‌ن له زاری به‌ڕێز ئه‌لئه‌سه‌دوه ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند.
له‌وه‌ته‌ی ڕۆژی 25 ی مانگی چواری ڕابردووه‌وه له‌شـکری سوریا شـاری ده‌رعای گه‌مارۆ داوه له دوای هه‌ڵـگیرسـاندنی خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌ت که سه‌ره‌تا به داوای چاکسـازی ده‌سـتیپـێـکرد، پاشان خۆپـیشـاندانه‌کان په‌ره‌یان سه‌ند بۆ داوای ڕووخاندنی سه‌رۆک ئه‌لئه‌سه‌د.
هاوکات هێزه‌کانی ئاسایشی سوریا په‌ره‌یان به سه‌رکوتکردنی خۆپـیشـاندانه‌کانی ئۆپـۆزسیۆن داوه به درێژایی سێ ڕۆژی ڕابردووش پـتر له هه‌زار که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه له ده‌مێـکدا هه‌تا دێت و سه‌رزه‌نشتکردنی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د زیاد ده‌کات.
سه‌رۆکی ڕێـکخراوی نیشـتیمانی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا به‌ڕێز عه‌مر قه‌رابی ڕایگه‌یاند له شـاره‌کانی سوریادا هێزه‌کانی حکومه‌ت به شێویه‌کی شێتگیرانه خه‌ڵک ده‌سـتگیر ده‌که‌ن ئه‌وانه‌ی شیانی سـازدانی خۆپـیشـاندانیان لێ ده‌کرێت.
له لایه‌کی دیکه ڕێـکخراوه‌کانی تری مافه‌کانی مرۆڤ وه‌ک ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی یان ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵ ڕایگه‌یاند له میانه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حکومه‌تدا زۆربه‌ی پـیاوه ده‌سـتگیرکراوه‌کان دووچاری لێـدانی سه‌خت بوون و ده‌سـتگیرکردنه‌که ژنان و لاوان و خه‌ڵـکانی به سـاڵانچووی گرتۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی حکومه‌ت نه‌یتوانیوه خۆپـیشـاندان بنبڕ بکات.
ڕێـکخراوی مافه‌کانی مرۆڤی سوریا له ماڵپه‌ڕی خۆیدا ڕایگه‌یاند که ڕۆژی سێشه‌ممه به سه‌دان ده‌سـتگیرکراوی ڕۆژانی ڕابردوو تۆمه‌تی سووکایه‌تیکردن به پله و پایه‌ی ده‌وڵه‌تیان ئاڕاسته کراوه، ئه‌وه‌ی سزاکه‌ی بریتیـیه له سێ سـاڵ زیندانکردن.