حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێت ئه‌و ده‌سـتی به کشانه‌وه‌یه‌کی هێدی هێدی له شـارۆچکه‌ی ده‌رعای نائارام کردووه، واته له‌و شوێنه‌ی زنجیره‌یه‌ک شه‌ڕ و پـێـکدادانی کوشنده تیایدا به‌رپابوو له نێوان هێزه‌کانی ئاسایشی سوری و له نێوان خۆپـیشـانده‌رانی ناڕه‌زا دژ به حکومه‌ته‌که‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
له‌و باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی حکومه‌تی سوریای ناسراو به سانا ئه‌مڕۆ له زاری به‌رپـرسێـکی له‌شـکری وڵات ده‌گێڕێته‌وه که ده‌ڵێت سوپا سوری ئه‌رکی خۆی بۆ ده‌سـتگیرکردنی ئه‌وانه‌ی به که‌سـانی تیرۆریست ناویان ده‌بات ته‌واوکردووه و به ئه‌نجامی گه‌یاندووه.
ئه‌رکی سه‌ربازی سوری له ناوچه‌ی باشوری وڵات بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئۆقره و ئارامی بووه.
له لایه‌کی تره‌وه دوێنێ ڕۆژنامه‌ی وه‌تنی چاپـی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زاری به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سه‌رۆکی سوری گێڕایه‌وه که گوتبوی سه‌رکوتکردنه‌کان له لایه‌ن له‌شـکری سوریاوه به خێرایی به‌م زووانه کۆتایی دێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه له‌و ده‌مه‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی دژ به حکومه‌تی سوریا ده‌سـتیپـێکردووه، تانک و زرێپــۆشه‌کانی له‌شـکری سوری له نێو شـارۆچکه‌ی ده‌رعادا بوون و هه‌تا ئه‌م سـاته‌ش خۆپـیشـانده‌رانی ده‌رعا داوای چاکسـازیـیان ده‌کرد داواکاریـیه‌کانیان گۆڕدرا بۆ ده‌سـت له‌کارکێشـانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی سوریا هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت زلهێزانی جیهان ده‌بێت بۆ سوریای ده‌ربخه‌ن به گوته‌ی خۆی سه‌رکوتکردنی دڕندانه‌ی هاوڵاتیانی سیڤیل ده‌رئه‌نجامی خراپی ده‌بێت. هه‌روه‌ها خانم کلنتن گوتیشی له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕۆم وتووێژی له‌گه‌ڵ فرانکۆ فراتینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا کرد په‌یوه‌ست به شیانی سه‌پاندنی سـزا به‌سه‌ر سوریادا.