ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ به ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشـاوه به ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی پـۆلیسخانهیهک و له ئاکامدا به لای که‌م 18 کوژراون و 40 که‌سیش برینداربوون.
هێرشه خۆکوژیـیه‌که ئه‌مڕۆ له شـاری حلـله‌ی زۆرینه شیعه ئاینزا ئه‌نجام درا و ئه‌م شـارهش نزیکه‌ی 100 کیلۆمه‌تر له باشوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره. سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که و ئاکامه‌کانی لێـکۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن زۆربه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که ئه‌ندامانی هێزی پـۆلیسی عێراقین، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پـۆلیسخانهیه بۆ ئاڵوگۆڕکردنی شه‌فتی کاریان له‌وێ گردبووبوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به ڕۆژێـک دوای ئه‌وه دێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی نێو جاده و هه‌روه‌ها په‌لاماردان له به‌غدای پایته‌خت و له شـاری که‌ربه‌لا 5 که‌س کوژران.
له‌و باره‌یه‌وه هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی دوێنێ ڕایانگه‌یاند له ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌کانی شـاری که‌ربه‌لای پـیرۆز سێ که‌س کوژران و سیانیش برینداربوون.
هاوکات له به‌غدای پایته‌خت 3 که‌س برینداربوون و هه‌روه‌ها چه‌کداران که چه‌کی بێ ده‌نگیان به‌کارهێنابوو له دوو په‌لاماری جودادا کارمه‌ندێـکی حکومه‌تیان کوشتووه و هه‌روه‌ها پـۆلیسێـکیش.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کاری توندوتیژی له عێراقدا که‌مبووه‌ته‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌مه‌ی چه‌ند سـاڵێـک له‌مه‌وبه‌ر که شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری له ئه‌وپه‌ڕیدا بوو.