فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا داوایان له یه‌کێتی ئه‌وروپا کرد سزا به‌سه‌ر ڕێبه‌رانی سوریادا بسه‌پـێنێت له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژیـیه‌ی گرتبوویانه‌به‌ر له دژی خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت.
ڕۆژی سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسـا ئالان ژوپـپێ گوتی وڵاته‌که‌ی ده‌یه‌وێت سـزاکان سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌دیش بگرێته‌وه. جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش وێرنه‌ر هۆیه‌ر گوتی کاره دڕنده‌کانی حکومه‌تی سوریا وه‌ها له یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌کات هیچ بژاره‌یه‌کی نه‌بێت ته‌نها گرتنبه‌ری ڕێوشوێن له دژی.
کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له ڕۆژی شه‌ممه‌وه زیاتر له 1000 که‌سیان له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که ده‌سـتگیرکردووه. ده‌شڵێت به لایه‌نی که‌م 560 هاوڵاتی سیڤیل له میانه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کاندا کوژراون.
هاوکات کۆمیته‌ی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی داوا له سوریا ده‌کات ئه‌و به‌ربه‌سـتانه لابه‌رێت بۆ گه‌یشـتن به‌و که‌سـانه‌ی له توندوتیژیـیه‌کانی نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌رانی دژه حکومه‌تدا برینداربوون.
نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌کانی فریاگوزاری ڕۆژی سێشه‌ممه گوتیان ئه‌گه‌ر بێت و ڕه‌وشه‌که خراپتر بێت ئه‌وا ڕه‌نگه که‌سانێـکی زیاتر گیانیان له‌ده‌سـت بده‌ن.