پاسه‌وانانی شۆڕشی ئێرانی و یاخۆد پاسداران ده‌ڵێن وڵاته‌که‌یان توانای هه‌یه بۆ دروستکردنی موشه‌که‌کانی مه‌ودا دوورهاوێژ به‌ڵام هێچ پێویست ناکات چونکه موشه‌که‌کانی ئێستاکه‌ی وڵاته‌که ده‌توانێت بگاته ئامانجه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیلیش له هه‌رێمه‌که‌دا.
ڕێکخه‌ری پلانی کۆمه‌ڵه که‌شتیه بارهه‌ڵگره‌که ی که به‌نیازن به‌ربه‌سته دهریایـیهکهی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه بشکێنن ده‌ڵێت به‌شداربوان هیچ نیازێکیان نیـیه زیان به سه‌ربازانی ئیسرائیلی بگه‌یه‌نن که ڕه‌نگه ڕووبه‌ڕوویان ببنهنهوه بۆ ڕاوه‌ستانیان.
کرێـکاران له سه‌رانسه‌ری یۆنان ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتیان له کاره‌کانیان هه‌ڵگرت به مه‌به‌سـتی ده‌سـتکردن به مانگرتنێـکی گشتی بۆ ماوه‌ی 48 کاتژمێر
یه‌ک له‌سه‌ر سێی ئه‌و 550 ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی تازه هه‌ڵبژێردراوه گوتیان به‌شـداری له دانیشـتنی په‌رله‌مان ده‌که‌ن، به‌ڵام سوێندی یاسایی ناخۆن تا ئه‌و ده‌مه‌ی هاوکاره‌کانیان ئازاد نه‌کرێن
ڕێبه‌رانی ئه‌ڵمانیا و چین ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه په‌یمانیان دا په‌یوه‌ندی ئابوری نێوان هه‌ردوو وڵات له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌هێز بکه‌ن ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بوو که سه‌رۆک وه‌زیری چین وین ژیاباو له دوا قۆناغی گه‌شته‌که‌ی دا بۆ سێ وڵاتی ئه‌وروپا گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
یه‌مه‌ن ده‌ڵێت پێشوازی له شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات که بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بگاته وڵاته‌که بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کێشه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له مانگه‌کانی پاش خۆپیشاندانی دژه حکومه‌ت له وڵاته‌که‌دا.
دادپرسی باڵای داگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه داوای له یاردهدهران ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی کرد که ده‌ستگیری بکه‌ن و بیده‌ن به ده‌ست دادگای جیهانییه‌وه بۆ دادگایی کردن.
نێردراوێـکی ڕووسی ده‌ڵێت مۆسـکۆ خوازیاره سوریا ڕیفۆرمی ڕاسته‌قینه بگرێته‌به‌ر و کۆتایی به توندوتیژی بهێنێت که له مانگی سێـیه‌وه له‌وه‌تای خۆپـیشـاندانه‌کانی لایه‌نگری دیموکراسی وڵاته‌که‌ی هه‌ژاندووه
کۆبوونه‌وه‌ی مشت‌ومڕ له‌سه‌ری نێوان سه‌رۆکی چین هو ژینتا‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی سودان عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه دواخرا، پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێز به‌شیر له سه‌ردانه‌که‌ی بۆ بێژینگ دواکه‌وت.
ئیسرائیل هۆشداری دا ئه‌و ڕۆژنامه‌وانانه‌ی که به‌شداری له پلانی کۆمه‌ڵه که‌شتی بار هه‌ڵگر به‌ره‌و که‌رتی غه‌ززه بکه‌ن بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ رێگه‌ی چوونه ناو وڵاته‌که‌یان لێ ده‌گیرێت و ڕووبه‌ڕووی سزای دیکه‌ش ده‌بنه‌وه.
دادوه‌ران له دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له رۆژی دووشه‌ممه فه‌رمانێکیان ڕاگه‌یاندووه بۆ ده‌ستگیرکردنی ڕێبه‌ری لیبی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی و دوو له هه‌ره یاریده‌ده‌ر باوهڕپـێـکراوهکانی له‌سه‌ر تاوانه‌کانی شه‌ڕ
زیاتر له 150 ڕووناکبیر و چالاکوانی سوری، له نێویاندا چه‌ند که‌سـایه‌تیـیه‌کی ناوداری ئۆپـۆزسیۆن، ڕۆژی دووشه‌ممه کۆبوونه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن سه‌باره‌ت به چۆنێتی کۆتایی هێنان به توندوتیژی
دادگایه‌کی تورکیا بڕیاری دا ئه‌و شه‌ش سیاسه‌تمه‌داره کورده‌ی له زینداندان و له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیـیه‌که‌ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌سـتهێناوه ئازاد نه‌کرێن
خانمی یه‌که‌می وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا میشێل ئۆباما له ڕێـیدایه به‌ره‌و وڵات پاش گه‌شـتێـکی یه‌ک هه‌فته‌یی بۆ دوو وڵاتی باشوری ئه‌فریکا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی میسڕ ده‌ڵێت هێچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نییه که پشتڕاستی ئه‌وه بکات حوسنی موباره‌ک نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی هه‌یه له کاتێکدا پارێزه‌ری ئه‌و سه‌رۆکه ده‌رکراوه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دا.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چین و ڤێتنام په‌یمانیان دا که کێشه‌کانی سنوری ده‌ریاییان له ده‌ریای باشوری چین به ڕێگای دیالۆگی ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
پاش نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌ممه به کاتی خۆجێی بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به گوڕی 5.3 پله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له ناوچه‌ی Nangqian ی هه‌رێمی یوشوی باکوری ڕۆژئاوای چینی داوه
بڕیاره لیژنه‌ی یه‌کێتی ئه‌فریکا بۆ مه‌سه‌له‌ی لیبیا کۆبـبێته‌وه بۆ وتووێژکردن سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی ئاشـتی و یارمه‌تی مرۆیی له‌و وڵاته به شه‌ڕ وێرانبووه‌دا
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن خۆکوژێـک به کورسیـیه‌کی که‌مئه‌ندامانه‌وه هێرشی کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیس له باکوری به‌غدای پایته‌خت و به لای که‌م 2 که‌سی کوشتووه و 18 که‌سی دیکه‌ی بریندارکردووه
کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی مرۆڤی سوری ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش ته‌قه‌یان له به‌شـداربووانی ڕێوڕه‌سمی ناشـتنی ژماره‌یه‌ک که‌س کردووه که له خۆپـیشـاندانه‌کاندا کوژرابوون و له ئه‌کامدا 2 که‌س کوژاون
زیاتر نیشـان بده